ڤیدیۆ؛ ناپۆلی 13 خاڵ پێش دووەمی سێریا ئەی کەوت

30-01-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ناپۆلی رۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ناپۆلی سەرکەوتنێکی زەحمەت و گرنگی بەدەستهێنا و شوێنپێی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندیی سێریا ئەیدا قاییمترکرد.
 
ناپۆلی لە گەڕی 20ـی سێریا ئەیدا، لەسەر یاریگەی دیێگۆ مارادۆنا میوانداری رۆمای کرد و بە ئەنجامی 2-1 لێیبردەوە.
 
یانەی خاوەن ماڵ لە خولەکی 17 لە رێگەی ڤیکتۆر ئۆسیمینی گۆڵکارییەوە بووە خاوەنی گۆڵی پێشکەوتن.
 
لە نیوەی دووەمدا تیپەکەی جۆزێ مۆرینیۆ هەوڵیدا گۆڵی یەکسانبوون تۆماربکات و لە خولەکی 75ـدا، ستیڤان شەعراوی توانی ئەوە بکات و ئەنجامەکە بووە یەک بە یەک.
 
لە کاتێکدا کە یارییەکە بەرەوە کۆتایی دەڕۆیشت، جیۆڤانی سیمیۆنی 4 خولەک بەر لە کۆتاییهاتنی کاتی یاسایی یارییەکە، گۆڵی دووەم و سەرکەوتنی بۆ ناپۆلی تۆمارکرد و 3 خاڵە گرنگەکەی یارییەکەی کردە بەشی خۆی و هاوڕێکانی.
 
بەم سەرکەوتنە ناپۆلی بە 53 خاڵ شوێنپێی لە پێشەنگی سێریا ئەیدا قاییمترکرد و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئینتەرمیلانی دووەم گەیاندە 13 خاڵ، لە کاتێکدا رۆما بە 37 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندیی مایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە