لووتکەی تێنس لەبەرژەوەندی جۆکۆڤیچ کۆتاییهات

رووداو - هەولێر

نۆڤاک جۆکۆڤیچی تێنسزانی سێربی شکستی بە رۆجێر فێدێرێری تێنسزای سوێسری هێنا و خۆی گەیاندە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی ئوسترالیا.

لە قۆناخی پێشکۆتاییدا هەردوو تێنسزانەکە بەرامبەر یەکدی یارییان کرد و جۆکۆ یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێوەڵام بردەوە.

ئەنجامی کۆمەڵەکانیش حەوت شەش، شەش چوار و شەش سێ بوون.

ئێستا نۆڤاک لایەنی یەکەمی یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەیە و چاوەڕێی براوەی یاری نێوان دۆمەنیک تیمی نەمسایی و ئالێکساندەر زڤێرێڤی تێنسزانی ئەڵمانی دەکات کە سبەی لە یاری دووەمی قۆناخی پێشکۆتایی تێنسی ئوسرالیا بەرامبەر یەکدی یاریدەکەن.