فیۆرێنتینا رۆمای گۆڵبارانکرد

30-01-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن رۆما فیۆرێنتینا جامی ئیتاڵیا
A+ A-

رووداو – هەولێر

لە جامی ئیتاڵیا، یانەی فیۆرێنتینا گۆڵبارانی رۆمای کرد و بە ئەنجامێکی گەورە لە جامەکەی دوورخستەوە.

لە قۆناخی هەشتدا و لە یاریگای ئارتیمیۆ فرانکی هەردوو یانە رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و فیۆرێنتینا یارییەکەی بە ئەنجامێکی مێژوویی بە حەوت گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 7 و 18دا فیدریکۆ کیێزا دوو گۆڵی خێرای بۆ فیۆرێنتینا تۆمارکرد، دواتر ئالێکساندەر کۆلارۆڤ لە خولەکی 28دا گۆڵێكی بۆ رۆما تۆمارکرد، 5 خولەک دوای تێپەڕینی ئەم گۆڵە لویس مۆریێل جارێکی دیکە تۆڕی گورگەکانی هەژاند.

گێمی دووەمدا و لە خولەکی 66دا مارکۆ بێناسی گۆڵی چوارەمیشی بۆ ڤیۆلا تۆمارکرد، دواتر کیێزا لە خولەکی 74دا هاتریکی تۆمارکرد، لە خولەکەکانی 79 و 89دا جیۆڤانی سیمیۆنی کوڕی دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید گۆڵی شەشەم و حەوتەمی بۆ فیۆرێنتینا تۆمارکرد و یارییەکەیان بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە و گەیشتنە قۆناخی پێشکۆتایی جامی ئیتاڵیا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە