وێنە.. ئۆڵدترافۆرد و بۆبی چارڵتۆن ئاگریان تێبەربوو




رووداو – هەولێر

سەر لە بەیانەی ئەمڕۆ، یاریگای ئۆڵدترافۆرد ئاگری تێبەربوو، بەڵام هەرزوو ئافرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو سەرکەوتنی یانەی مانچێستەر یونایتدی بە 4-0 بەسەر یانەی ویگاندا بەخۆیەوە بینی، پێدەچوو پاڵپەستۆی سەر بزوێنەری رووناککەرەوەکانی بەشی سەرەوە لە کورسییەکانی ستاندی بۆبی چارڵتۆن ئاگریان تێبەربوو، بەڵام بەبێ ئەوەی زیانی گیانی لێبکەوێتەوە، ئاگرەکە کۆنترۆڵ کرایەوە ئەمەش دوای ئەوەی 3 ئاگر کوژێنەوە خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی بوون.

دواتر تەزووی کارەبای ئەو بەشەی کە سووتاوە لە بەشەکانی دیکە جیاکرانەوە بۆ ئەوەی زیانی بۆ بەشەکانی دیکەی یاریگەکە نەبێت.