چیرۆکی جووت نەعلەکەی مێسی.. یەکێکە لە 10 پڕفرۆشترین شتەکان لە ئەرجەنتین

29-12-2022
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

پیاوێک جووتێک نەعلە بۆ لیۆنێل مێسی دەنێرێت، لیۆش داوای زیاتری لێدەکات و بەهۆیەوە ئەو نەعلە دەبێتە یەکێک لە 10 پڕفرۆشترین کەلوپەلەکان لە ئەرجەنتین.
 
خاوەن دوکانێک چەند جووتێک نەعلە بە دیاری بۆ یاریزانانی ئەرجەنتین دەنێرێت کە بە دیزاینێکی جوان دروستکراون و ئاڵای ئەرجەنتینیان لەسەرە، مێسی سەرسام دەبێت بەو نەعلە و پەیامێک بۆ ئەو پیاوە دەنێرێت و داوادەکات بۆ ئانتۆنێلا و منداڵەکانیشی دروست بکات.
 
لیۆ پەیامێکی تایبەتی بۆ نارد کە تیایدا دەیەوێت ئەو پیاوە چەند جووتێک نەعلەی دیکەش بە هەمان دیزاین و بە قەبارەی پێی منداڵەکانی و ئانتۆنێلا دروست بکات، هەروەها مێسیش لە پەیامەکەدا سوپاسی کرد.
 
لیۆ بە Soy Leo دەستپێدەکات، واتا "من لیۆم".
 
ئێستا لە ئەرجەنتین باس باسی ئەم هەڵوێستەی مێسییە، کە جارێکی دیکە سەلماندییەوە کە پیاوێکی خاکی و خۆنەویستە، چونکە خۆی بەو پیاوە دەناسێنێت، سەرەڕای ئەوەی ناسراوترین کەسی جیهانە.
 
خودی ئەو پیاوەی نەعلەکانی بۆ مێسی ناردووە، پەیامەکەی مێسی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت "هێشتا ئەو خۆم پێدەناسێنێت، ئاخر تۆ مێسی".
 
ئەمە ناوەڕۆکی پەیامەکەی مێسییە بۆ پیاوەکە:
 
سڵاو لویسیانۆ
هەموو شتێک باشە؟
من لیۆم
دەمەوێت سوپاستان بکەم بۆ ئەو نەعلەی ناردووتە، زۆر باشە و دیزاینەکەی زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە، دەمەوێت بزانم ئایا دەتوانیت چەند دانەیەکی دیکە بۆ منداڵەکانم دروست بکەیت و یەکێکیان بە گوڵی پاریس بۆ هاوژینەکەم، پێوانەی پێیەکانیان بریتین لە 33 و 29 و 26 و ئەنتۆنێلاش 35، ئەوەی کە بۆت ناردبووم قەبارەی من بوو، کە 42/43 بوو،
تازە ئەو نامانەم بینی کە بۆت ناردوومن.
 
ئێستا هەمووان لە ئەرجەنتین ئەو شتانەیان دەوێت کە مێسی لەبەریان دەکات یان بەکاریاندەهێنێت، ئەو نەعلەیەش ئێستا یەکێکە لەو 10 شاتەنەی پڕفرۆشترینن لە ئەرجەنتین.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە