ڤایرۆسی کۆرۆنا گورزێکی گەورەی لە ریال مەدرید دا
یانەی ریال مەدرید لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند: "چوار یاریزان لە ریزی یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دوای ئەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان پۆزەتیڤبوون".
لە بڵاوکراوە فەرمییەکەی ریال هاتووە: "هەریەکە لە تیبۆ کۆرتوا، فیدی ڤالڤێردی، ئیدوارد کاماڤینگا و ڤینیسۆس جۆنیۆر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".
هەر بەپێی رێنماییەکانی حکومەتی ئیسپانیا ئەو چوار یاریزانە دەبێت بۆ ماوەی 10 رۆژ خۆیان کەرەنتین بکەن، تاوەکو ئەوکاتەی ئەنجامی پشکنینەکانیان تێڤەتیڤ دەبێت، بۆیان نییە بەشداری راهێنانەکانی ریال مەدرید بکەنەوە.
لە رۆژانی رابردوودا هەریەکە لە مارکۆ ئاسینسۆ، گاریس بەیل، ئەندرێ لۆنین، رۆدریگۆ گوێس، مارسێلۆ، لوکا موودریچ، ئیسکۆ، داڤید ئالابا و داڤید ئانچیلۆتی کوڕی ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی شاهانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو بوون.
ریال مەدرید لە لالیگای ئیسپانیا بە کۆکردنەوەی 46 خاڵ پێ