ڤیدیۆ؛ خەڵکی گوندێکی باکووری کوردستان بە جلوبەرگی کوردییەوە تێنس دەکەن

29-12-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
.
.
A+ A-

رووداو دیجیتال 

لە ناوچەی وێرانشاری سەر بە شاری ئورفا لە باکووری کوردستان، یاری تێنس ئێستا بەربڵاوترین یارییە و خەڵکی گوندەکە بە جلوبەرگی کوردییەوە ئەو یارییە دەکەن.

دوای هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی هەموو شوێنە گشتییەکان لە سەرانسەری تورکیا، خەڵکی گوندی شاربال، کە 90 کیلۆمەتر لە ناوەندی رووهاوە دوورە، لە ماڵەکانیان بێزاربوون و لە رێگەی یوسف ئاڤجباشی، کە مامۆستای پەروەردەی جەستەییە و لەو گوندە دەوام دەکات، فێری یاری تینسی سەرزەوی بوون.

مامۆستا لەسەر زەوییەکی گڵ بە گەچ هێڵەکانی یاریگەی تێنسی بۆ کێشاون، رۆژانە ژنان و پیاوانی گوندەکە فێری یاریی تێنسی سەرزەوی دەکات و مەشقیان پێدەکات.

دانیشتووانی ئەم گوندە نزیکەی 100 کەس دەبن، مامۆستا یوسف کە ماوەی چوار ساڵە لەو گوندە دامەزراوە، سەرەتا یاریی بالەی فێری دانیشتووانی گوندەکە دەکرد، دواتر خەڵکی گوندەکەی فێری یاریی تینسیش کرد، ئەوەی جێگەی سەرنجی میدیاکانی تورکیا بوو ئەوەبوو کە هەمووان بە جلوبەرگی کوردییەوە ئەم یارییە وەرزشییە دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە