ئێرلینگ هالاند بووە یاریزانی بۆرووسیا دۆرتموند

29-12-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن بۆرووسیا دۆرتموند
A+ A-
رووداو - هەولێر

بە فەرمی یانەی بۆرووسیا دۆرتموند گرێبەستی لەگەڵ ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی واژۆکرد.

دوای ئەوەی یانەکانی مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتوس بە رژدی کاریان لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە کرد، بەڵام لە کۆتاییدا بۆرووسیا دۆرتموند ئەو یاریزانەی لە چنگی یانە گەورەکانی ئەوروپا دەرهێنا و گرێبەستی لەگەڵدا واژۆکرد.

گرێبەستی هێرشبەرەکەی پێشووی رێدبول سالزبورگ بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیوە و لە لە هاوینی 2024دا کۆتاییدێت.

چەند رۆژنامەیەکی ئەڵمانیش ئاماژەیان بەوەکردووە و کە بڕی گرێبەستەکە 20 ملیۆن یۆرۆیە ، مووچەکەشی 5 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە.

هالاند لە رێدبول سالزبورگ ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و لە قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگیشدا لەگەڵ یانەکەی 8 گۆڵی تۆمارکرد، ئێستا لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگدا بۆرووسیا دۆرتموند سەرکەوتووە و یاساکانی خولەکەش گۆڕاوە، لەبەر ئەوە هالاند دەتوانێت لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگدا یاریبکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە