رووداو ـ هه‌ولێر
جۆردی كرۆیڤ، كوڕی ئه‌فسانه‌ی هۆڵه‌ندی یۆڤان كرۆیڤ، هۆشداریی دایه یانه‌ی بارسێلۆنا، له لێكه‌وته‌كانی رۆیشتنی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ریال مه‌دریده‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته یانه‌كه‌ی كه‌ته‌لۆنیا له ئایندهی خۆی به‌ئاگا بێت، دوای سه‌رده‌می لیۆنێل مێسی.
كرۆیڤ له هه‌ڤپه‌یڤینێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی، گوتی "هه‌موو تیپێكی گه‌وره، پێویستی به یاریزانێكی گه‌وره و ناوازه هه‌یه، رۆناڵدۆ له ریال مه‌درید ئه‌و یاریزانه بوو. مێسی له مێژه له بارسێلۆنا ئه‌و رۆڵه ده‌گێڕێت، بۆیه ده‌بێت نزا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی تاوه‌كو قاچه‌كانی به‌رگه ده‌گرێت، له‌نێو یاریگه‌كان بمینێته‌وه".
له‌باره‌ی پێویستی بیركردنه‌وه له قۆناخی دوای مێسی، كرۆیڤی كوڕ گوتی "ئه‌وه‌ی ئێستا له ریال مه‌درید رووده‌دات، زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌یه بۆ بارسا، ریال چه‌ندین یاریزانی باشی هه‌یه، به‌ڵام پێویستیت به یاریزانێكه، كه هیوا و متمانه‌ت پێ ببه‌خشێت، هه‌تا له‌و كاته‌ی به دوو گۆڵیش له پاش ده‌بیت".
كرۆیڤ داوای له بارسێلۆنا كرد، وه‌ك ساڵانی دوایی، ده‌ستبه‌رداری به‌هره‌كانی ئه‌كادیمیای لاماسیا نه‌بێت، به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش یارمه‌تی یاریزانه هه‌ڵكشاوه‌كان بدات و بۆ گه‌یشتن به تیپی یه‌كه‌م ئاماده‌یان بكات. دانیشی به‌وه‌دانا، لاماسیا وهكجاران هه‌ندێ نه‌وه‌ی باش دروست ناكات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ