كارتى سپی ده‌خرێته نێو یاسای تۆپی پێ
میشێل پلاتینی، سه‌رۆكی یه‌كێتى تۆپی پێی فیفا سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى بیرۆكه‌ى خۆی سه‌باره‌ت به هێنانى كارتى سپی بۆ ناو یاساى تۆپی پێ، كه له مانگى تشرینی یه‌كه‌مى رابردوودا ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو.
جارێكی دیكه پلاتینی له كۆنگره‌ى دوبه‌ى وه‌رزشیی نێوده‌وڵه‌تى باسی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى خۆی كرد و رایگه‌یاند كه هێنانى ئه‌و كارته بۆ ناو یاسای تۆپی پێ سوودێكی زۆرى ده‌بێت بۆ بره‌ودان به‌و یارییه‌و گوتى "كارتى سپی په‌یوه‌ندی به ره‌فتاری یاریزانانه‌وه ده‌بێت، بۆ ئه‌و حاڵه‌تانه‌یه كه یاریزان هه‌وڵده‌دات فێڵ له ناوبژیوان بكات، یان ره‌خنه له ناوبژیوان بگرێت. به‌ڕاستى ئه‌و ره‌فتارانه هه‌وادارانى تۆپی پێ بێزارده‌كه‌ن و دڵنیام هه‌وادارانى تۆپی پێ زۆر دڵخۆش ده‌بن به جێبه‌جێكردنى ئه‌و یاسا نوێیه".
میشێل پلاتینی، هه‌روه‌ها گوتی "كارته زه‌رد و سووره‌كانیش ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام كاتێك یاریزانێك كارتى سپی وه‌رده‌گرێت وه‌ك سزایه‌كى كاتى بۆ ماوه‌ى 5 یان 10 خولهك له یاریگه ده‌رده‌كرێت و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو یارییه‌كه".