کاناڤارۆ: بوفۆن باشترین پاڵێوراوە بۆ سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا

29-11-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن کاناڤارۆ و بوفۆن-ئیتاڵیا
A+ A-
رووداو-هەولێر

فابیۆ کاناڤارۆ، کاپتن و بەرگریکەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا پێشنیاز دەکات جیانلیوجی بوفۆن ببێتە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیتاڵیا.

کاناڤارۆ لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەڤانان گوتی" بوفۆن باشترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەی پۆستی سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێێ ئیتاڵیای پێببەخشرێت چونکە دەزانم باشترین سەرۆک دەبێت".

هەروەها کاناڤارۆ زیاتر دەڵێت" ئاندریا پێرلۆش یاریزانێکی باشە و بە توانایە ئەگەر لەگەڵ بوفۆن لە فیدراسیۆن دەست بەکاربێت دوانەیەکی باش دەبن بۆ بەڕێوەبردنی فیدراسیۆن".

لە ماوەی رابردوودا بەهۆی سەرنەکەوتنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بۆ جامی جیهانی رووسیا، جیان پیرۆ ڤینتۆرا و کارلۆ تاڤیکیۆ دەستییان لە کار کێشایەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە