ئەلێکس دەبێتە یاریدەدەری هەڵبژاردەی تورکیا

رووداو – هەولێر

دوای ئەوەی هەمزە هەمزەئۆغلو یاریدەدەری راهێنەری هەڵبژاردەی تورکیا بووە راهێنەری یانەی گالاتەسەرای ، ئێستا ئەلیکس دی سۆزای بەڕازیلی ناوی دەهێنرێت بۆ جێگرتنەوەی یاریدەدەری فاتیح تێریم لە هەڵبژاردەی تورکیا.

بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی حوریەتی تورکیا یاریزانی پێشووی یانەی فەنارباهچە ئەلیکس دی سۆزای بەڕازیلی دەبێتە یاریدەدەری فاتیح تەریمی راهێنەری هەڵبژاردەی تورکیا.

یاریزانە بەرازیلییەکە دوای  وازهێنانی لە یانەی فەنارباخچە گەڕایەوە وڵاتەکەی خۆی و لە یانەی کۆرتێبا بۆ ماوەی ٣ سال درێسی ئەوە یانەیەی پۆشی، ئەمساڵیش رایگەیاند واز لە یاریکردن دەهێنێت، بۆیە دوای ئەوە ناوی لەگەڵ هەڵبژارەدەی تورکیا هات وەک یاریدەدەری راهێنەری هەلبژاردەکە ، ئەمە لە کاتێکدایە هەمزە هەمزەئۆغلو یاریدەدەری پێشووی فاتیح تێریم بووە راهێنەری یانەی گالاتەسەرای ، دوای دوورخستنەوەی پراندێلیی ئیتاڵی لە مەشقی گالاتەسەرای

ئەستێرە بەرازیلییەکە هەموو کات باس لە  وابەستە بوونی خۆی دەکات بە تورکیا دەکات و ئەو وڵاتە بە دووەم وڵاتی خۆی دادەنێت، خیزانەکەشی داوای لێدەکەن بگەرێتەوە تورکیا بەهۆی بوونی پەیوەندییەکی بە‌هێزی ئەلێکس لەگەل خەلک وبەرپرسانی تورکیا.