ئەفسانەیەکی بارسا لە زیندانەوە پۆستێکی سەیر دەکات

رووداو دیجیتاڵ

ئەستێرەیەکی پێشووی یانەکانی بارسێلۆنا و پاریس و یوڤێنتۆس بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە زیندانەوە نامەیەك لە ئینستاگرام پۆست دەکات و نازانرێت مەبەست لە نامەکەدا چییە. 
 
لە کووچەی زیندانەوە، دانی ئالڤێشی ئەفسانەی بەڕازیلی بێدەنگی دەشکێنێت و پۆستێکی نهێنی ئامێز لە ئینستاگرام دەکات. یاریزانەکە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەتۆمەتی دەستدرێژی سێکسی لە یانەیەکی شەوانە لە بارسێلۆنا لە زینداندایە، پەیامێکی کورت و نهێنی ئامێزی لە هەژماری ئینستاگرامی خۆی بڵاوکردەوە.
 
نامەکەی دانی ئالڤێش دەڵێت: گرنگ نییە لە هەر شوێنێك بیت، من هەمیشە لەگەڵت دەبم.
 
بەپێی میدیاکان، ئەم نامەیە پێدەچێت لەلایەن کەسێکی نزیکی ئالڤێشەوە پۆست کرابێت لەسەر داواکاری یاریزانەکە خۆی بەڵام نازانرێت بۆچی و بە چی مەبەستێك کراوە. 
 
 دانی ئالڤێش لە پێشوودا بۆ یانەکانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان و یوڤێنتۆس یاری کردوە و دوای مێسی دووەم یاریزانی تۆپی پێیە لە مێژوودا کە زۆرترین نازناوی بردووەتەوە بە 43 نازناو.