ڤیدیۆ؛ ئەفریقای باشوور بووە پاڵەوانی مۆندیالی رەگبی

رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەفریقای باشووری دەستکەوتێکی پێوانەیی بەدەستهێنا و بۆ چوارەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی جامی جیهانی رەگبی بەدەستهێنا.
 
هەڵبژاردەی ئەفریقای باشوور لە یاریی کۆتایی جامی جیهانی رەگبیدا، کە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا بەڕێوەچوو، رووبەڕووی هەڵبژاردەی نیوزیلەندا بووەوە و بە دوانزە خاڵ بەرامبەر بە یازدە خاڵ لێیبردەوە و بووە پاڵەوانی جیهان لە ساڵی 2023، کە هەر خۆیشی هەڵگری نازناوەکەی بوو.
 
یاریزانەکەی باشووری ئەفریقا، هاندرێ پۆلارد، هەموو گۆڵەکانی تیپەکەی تۆمارکرد، و دەستکەوتی ساڵی 1995ـی دووبارە کردەوە، کە ئەوکاتیش باشووری ئەفریقا لە یاریی کۆتایی مۆندیالی رگبیدا لە نیوزیلەندای بردەوە.
 
یارییەکە تووندوتیژییەکی زۆری بەخۆیەوە بینی، چونکە سێ یاریزان کە دووانیان لە ئەفریقای باشوور و یەکێکیشیان لە نیوزلەندا بوو، کارتی زەردیان وەرگرت، کە بەهۆیەوە چەند خولەکێک سڕدەکرێن، لە بەرامبەردا کەین کارتی سووری وەرگرت بەهۆی هێرشکردنە سەر جێسی کریل.
 
بودان بارێت، تاکە گۆڵی سەرزەمینی یارییەکەی لە گۆشەی چەپ تۆمارکرد، جێگای سەرنجە کە لە یاریی کۆتایی جامی جیهانی پێشووشدا گۆڵێکی سەرزەمینی تۆمارکرد و بووە یەکەم یاریزان لە مێژوودا لە یاریی کۆتایی دوو پاڵەوانێتی مۆندیال لەسەریەوەکەوە گۆڵ بکات.