ڤیدیۆ؛ بێنفیکا پێشەنگی خولی نایابی پۆرتوگالی بەدەستهێنا

رووداو دیجیتاڵ

یانەی بێنفیکا، بەشێوەیەکی کاتی پێشەنگی خولی نایابی پۆرتوگالی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە یاریگەی خۆیدا بە ئەنجامی 1-1 لەگەڵ یانەی کاسا پیا یەکسان بوو.
 
لە خولەکی چل و چواردا بێنفیکا بە گۆڵێکی جواو ماریا پێشکەوتنی بەدەستهێنا.
 
لە گێمی دووەمدا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بە کاسا پیای میواندار بەخشی، بەڵام ئاناتۆلی تروبینی گۆڵپارێزی بێنفیکا سەرکەوتوو بوو لە گەڕاندنەوەی، کە لەلایەن فیلیپی کاردۆسۆوە جێبەجێکرا.
 
کاسا پیا بەردەوام بوو لە گوشارەکانی، تاوەکو گایزکا لارازاباڵ لە خولەکی هەشتا و یەکەدا بە لێدانێکی بەهێز ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
بەو ئەنجامە، بێنفیکا بە بیست و دوو خاڵ لە 9 یارییدا پێشەنگی خولەکەی بەدەستهێنا، کە بەجیاوازی گۆڵ لەپێش سپۆرتینگ لیسبۆنەیە و ئەگەر رۆژی دووشەممە لە بۆاڤیستا بباتەوە یان لەگەڵیدا یەکسان بێت، دەتوانێت پێشەنگ بەدەستبهێنێتەوە.
 
لە کاتێکدا کاسا پیا بە 10 خاڵ لە 9 یارییدا پلەی 11ـی گرتووە.