دایك و باوکی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دەڕفێندرێن

 
رووداو دیجیتاڵ
 
گرووپێکی مافیا لە کۆڵۆمبیا دایك و باوکی ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگ دەڕفێنن و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی روون نییە.
 
ئێوارەی رۆژی شەممە، دایک و باوکی یاریزانی یانەی لیڤەرپوول لویس دیاز لە کۆڵۆمبیا لەلایەن گرووپێکی نەناسراوەوە رفێندران، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی دیاربێت.
 
لە کامێراکانی چاودێرییەوە دەرکەتووە کە ماتۆرسکیلێك شوێنی ئەو ئۆتۆمبێلە کەوتووە کە دایک و باوکی یاریزانەکەی تێدا بووە. کاتێك ئۆتۆمبێلەکە لە وێستەگەیەکی بەنزین رادەگرن، رفێنەرەکان بە چەکەوە هێرش دەکەن سەریان و هەردووکیان دەڕفێنن. 
 
گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس"  رایگەیاند کە دایکی لویس دیازی یاریزانی کۆڵۆمبی یانەی لیڤەرپوول لە دەست رفێنەرەکان رزگارکرا و گەڕان بەدوای باوکی یاریزانەکە بەردەوامە. 
 
بەپێی میدیاکان، پۆلیسی کۆڵۆمبیا بە وردی لێکۆڵینەوە لەم کەیسەدا دەکات و چەندین خاڵی پشکنین داندراون بۆ دەستگیرکردنی تاوەنباران و رزگارکردنی باوکی یاریزانەکە. 
 
لویس دیاز وەرزی 2021/2022 بە گرێبەستێك بە بڕی 47 ملیۆن یۆڕۆ لە یانەی پۆرتۆوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد. لەم وەرزەدا بەشداری لە 11 یاریدا کردووە و 3 گۆڵ ئاسیستێکی کردووە.