رووداو ـ هه‌ولێر
راهێنه‌ری یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی بڕیارێكی سه‌یر ده‌رده‌كات و رێگه نادات یاریزانه‌كانی ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌كدی بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ی بۆرووسیا دۆرتمۆند ئاشكرایكرد لۆسیان فاڤرێی راهێنه‌ری یانه‌كه نه‌ریتێكی رۆژانه‌ی نێوان یاریزانانی قه‌ده‌خه كردووه، ئه‌ویش له‌به‌ر هۆكارێكی سه‌یر.
ئه‌و راهێنه‌ره چیدی رێگه نادات یاریزانه‌كانی له ژووری جڵگۆڕین یان له كاتی مه‌شقه‌كاندا ته‌وقه له‌گه‌ڵ یه‌كدی بكه‌ن یان یه‌كدی له‌باوه‌ش بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كانی له ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزا بپارێزێت، كه ماوه‌یه‌كه كه‌وتووه‌ته نێو یاریزانه‌كانی و له چه‌ند یارییه‌كدا به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه له تواناكانی چه‌ند یاریزانێكی بێبه‌ش بووه.
له دوایین 3 یارییدا فاڤرێ به‌هۆی ئه‌نفلوه‌نزا له تواناكانی ماریۆ گوتزه، ماركۆ ریۆس و رۆمان بۆركێ بێبه‌ش بووه، بۆیه ده‌یه‌وێ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له‌باوه‌شگرتن و ته‌وقه‌كردنی نێوان یاریزانه‌كانی قه‌ده‌خه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له یاریزانێكه‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی دیكه بگرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ