یوڤێنتوس چاودێریی چوار ئه‌ستێره‌ی پرێمه‌رلیگ ده‌كات
رووداو - هه‌ولێر
یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتالی تیمه‌كانی خۆی بۆ چاودێریكردنی 4 یاریزانی خولی ئینگلیزی ناردووه، كه هه‌رچواریان به‌ناوبانگ و ئه‌ستێره‌ن.
رۆژنامه‌ی زه سه‌ن بڵاویكردووه‌ته‌وه، یوڤێنتوس تیمه‌كانی چاودێریی خۆی بۆ یاریی لیڤه‌رپوول و تۆتێنهام ناردبوو، كه یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو به‌یه‌كگه‌یشتن و تێیدا لیڤه‌رپوول به 2-1 گۆڵ براوه‌بوو.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، یوڤی چاودێریی ئاستی محه‌ممه‌د سه‌ڵاحی ئه‌ستێره‌ی لیڤه‌رپوول ده‌كات، هه‌روه‌ها سۆن هیونگ مینی یاریزانی تۆتێنهام.
یوڤی ده‌یه‌وێت له ئێستاوه ئه‌ستێره‌یه‌ك بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا له تیپه‌كه‌یدا، شوێنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ بگرێته‌وه.
یه‌كێك له بژاره‌كانی پاڵه‌وانی ئیتالیا، گرێبه‌ستكردن بوو له‌گه‌ڵ كیلیان ئیمباپێ، به‌ڵام یانه‌كه ده‌زانێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و یاریزانه، رووبه‌ڕووی ململانێی توندی ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه.
یوڤی بودجه‌یه‌كی دیاریكردووه، كه 335 ملیۆن پاوه‌نده و ئامانجی ئه‌وه‌یان هه‌یه تیپێك دروست بكه‌ن، كه بتوانێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وە پێشبینیی ده‌كرێت لیڤه‌رپوول ده‌ست به سه‌ڵاحه‌وه بگرێت و ده‌ستبه‌رداری نه‌بێت، كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه تاوه‌كو ساڵی 2023 واژۆكراوه، بۆیه ئه‌ركی یوڤی بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ڵاح ئاسان نییه و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سۆنی یاریزانی كۆریای باشوور ئاسانتره.
هاوكات یوڤی چاودێریی هه‌ردوو یاریزانی تۆتێنهام كریستیان ئێریكسن و تۆبی ئالدێرفێرڵید ده‌كات و به ئامانجی گرتوون، به تایبه‌تی ئه‌و دوو یاریزانه ئاماده‌نین گرێبه‌سته‌كانیان له‌گه‌ڵ تۆتێنهامدا نوێبكه‌نه‌وه.