رووداو –سلێمانى
له درێژه‌ى یارییه‌كانى گه‌ڕى 11ـى خولى یانه‌كانى ئیسپانیا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه یانه‌ى ریال مه‌دریدى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو به‌رامبه‌ر خیرۆنا ده‌وه‌ستێته‌وه .
یارییه‌كه كاژێر 6:15ـى ئێواره به كاتى باشوورى كوردستان له‌سه‌ر یاریگه‌ى مۆنتیلیڤى له هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنیا به‌رێوه‌ده‌چێت .
یارییه‌كه بۆ ریال مه‌درید ده‌بێته یه‌كه‌م یارى فه‌رمى به‌رامبه‌ر خیرۆنا له‌سه‌رجه‌م خوله‌كان و رۆناڵدۆش له چاوه‌ڕوانى هه‌ژاندنى تۆڕى ئه‌و یانه‌یه نه‌یتوانیوه تۆڕهكهى بهه‌ژێنێت .
به پێى هه‌واڵێكى رۆژنامه‌ى " ماركا"ـى ئیسپانى ، كارگێڕى ریال بریاریداوه بۆ یارییه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ پاسه تایبه‌ته‌كه گه‌شتى پێ نه‌كرێت و له شوێنى ئه‌و پاسه داواكراوه له یانه‌ى خێرۆنا پاسێكى تایبه‌تیان بۆ ئاماده بكه‌ن .
هۆكارى بریاره‌كه‌ى ریال به‌هۆى ترسى یانه‌كه‌یه له هه‌ر هێرشێك بكرێته سه‌ر شاندى یانه‌كه به‌هۆى ئه‌و ئالۆزه سیاسیانه‌ى ئه‌م دوایانه كه ئیسپانیا و هه‌رێمى كهتهلۆنیاى گرته‌وه تێیدا كه‌ته‌لۆنیه‌كان داواى جیابوونه‌وه‌یان له ئیسپانیا ده‌كرد .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ