ڤیدیۆ؛ شەڕار حەیدەر بۆ رووداو: هەڵبژاردنی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق سیاسی بوو

29-09-2021
سه‌فین ته‌ها @safintaha
شەڕار حەیدەر
شەڕار حەیدەر
نیشانەکردن شەڕار حەیدەر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

شەڕار حەیدەر، سەرۆکی یانەی کەرخی بەغدا و یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، لەبارەی هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، کە خۆی کاندیدی سەرۆکایەتی بوو، بەڵام دەرنەچو، قسەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو کردووە.

رووداو: چیت هەیە لەسەر هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق؟

 

شەڕار حەیدەر: هەڵبژاردنی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق زیاتر هەڵبژاردنێکی سیاسی بوو نەک وەرزشی، دەسەڵاتی حکومی و پارەی گشتی تێدا بەکارهێنرا، کەسایەتییە سیاسییەکان پەیوەندییانکرد و دەنگەکانیان یەکلاکردەوە، لە کوردستانیشەوە تەلەفۆنیانکرد، یەعنی لە سلێمانییەوە دوو کەس هەبوون هەر کەسەو لە حیزبێک دەنگەکانی کوردستان 9 دەنگ بوون و لەگەڵ دەنگەکانی موسڵدا 10 دەنگ.

رووداو: ئەم تیمە نوێیە دەتوانن شتێک لە دۆخی وەرزشی عێراق بگۆڕن؟ 

شەڕار حەیدەر: خەون هەیە و راستیش هەیە، ئەگەر دەیانەوێ بەرنامەیەک دابنێن، بەرنامەیەکی چاکسازی، کاتی پێویستە، جا مامناوەند یان درێژخایەنی دەوێ بۆ ئەوەی بگەیتە چاکسازی، چونکە کەڵەکەبوون زۆرە و سیاسەت زۆر بە قووڵی هاتووەتە نێو وەرزشەوە، لە تۆپی پێدا بە دیاریکراوی بۆیە قورسە چاکسازی بکرێت.

رووداو: تۆ بۆ ئەم هەڵبژادنەی پەرلەمان کە پاش چەند رۆژێکی دیکە دەکرێت لەسەر ئاستی عێراق بەپەرۆشی یان نا؟

شەڕار حەیدەر: سیستمی هەڵبژاردنە سیاسییەکان بۆ پەرلەمانی عێراق سیستەمێکی نوێیە و ئێمە هیوادارین کە جۆریک لە گۆڕانکاری بکرێت، بەڵام خۆی لە سیستمی سیاسەتی عێراقیدا پشک و پشککاری هەیە، دوای هەڵبژاردنەکان لایەنە سیاسییەکان دادەنیشن و دەڵێن ئەمە پشکی کوردە، ئەمە پشکی سونەیە و ئەمەش پشکی شیعەیە و پشکی کەمە نەتەوایەتییەکانیش ئەمانەن، بۆیە هەر هەڵبژاردنێک کە بابەتی پشک و پشککاری تێدابێت، پێموانییە کە گۆڕانکاری رووبدات، لەبەرئەوەی زۆر قورسە کە کەسایەتییە سەربەخۆکان ببینین کە وەزارەتەکان وەربگرن، یان بچنە پلە جێبەجێکارییەکان، چەند کادیرێکی حیزبی یان لە لایەن سیاسییەکان دەهێنن تاوەکو دڵنیایی بدەن کە سەر بە ئەوانن، بژاردەی عێراقی ئەمە دەزانن، ئەگەر خەڵک پێیوایە گۆڕانکارییەکان بەڕێژەی 30٪ یان 40٪ روودەدەن من پێموایە ئەمە خەونە، چونکە بیکردنەوەی گشتی لای پشک و پشککارییە، لایەن سیاسییەکان یەکەمجار کۆدەبنەوە و رێکدەکەون، پێکدێن و سازان دەکەن، ئەم وەزارە بۆ ئەو لایەنە و ئەوەش بۆ ئەوان، ئێمە ئەم وشانەمان بیستووە پێشتر، دواتر پۆستەکان یەکلایی دەکەنەوە و دابەشی دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە