بایرن ئەستێرەیەکی بۆ دێر کلاسیکێر لەدەستدا

29-09-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بایرن میونشن
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشن ئەستێرەیەکی بۆ یارییەکەی جامی سوپەری ئەڵمانیا، بەرامبەر یانەی بۆرووسیا دۆرتموند لەدەستدا.

هانز فلیک، راهێنەری یانەی بایرن میونشن لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا بە رۆژنامەڤانانی گوت، لێرۆی سانێ، ئەستێرەی نوێی یانەکە لە ئەژنۆیدا تووشی پێکانبوو، بەو هۆیەوە لە یارییەکەی بەرامبەر دۆرتموند یاریی ناکات و جارێکی دیکە دوای وەستانی یارییە نێودەوڵەتییەکان دەگەڕێتەوە.

میدیای ئەڵمانیا بڵاویکردەوە، لێرۆی بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریگەکان دادەبڕێت.

سانێ بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە، بەرامبەر دۆرتموند لە جامی سوپەری ئەڵمانیا، هێرتا بەرلین، ئەرمینیا بێلیفێڵد و ئینتراخت فرانکفۆرت لە بوندێسلیگا، دورین میرزینیچ لە جامی ئەڵمانیادا یاریی ناکات و ئەگەری هەیە بۆ یارییەکەی بەرامبەر کۆلن بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان.

رۆژی چوارشەممە لە یاریی جامی سوپەری ئەڵمانیا، کاژێر 21:45 هەردوو یانەی بایرن میونشن و بۆرووسیا دۆرتموند لە یاریی دێر کلاسیکێردا لەسەر یاریگەی ئالیانز ئارێنا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

یاریی نێوان هەردوو یانە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت، بایرن میونشن لە یاریی رابردووی بوندێسلیگادا بەرامبەر هۆفێنهایم و دۆرتموندیش بەرامبەر یانەی ئوگسبۆرگ دۆڕا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە