رووداو دیجیتاڵ
لە دەستپێکی رکابەرییەکانی قۆناخی شازدەی جامی کاراباودا، خۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی تۆتێنهام بەرامبەر یانەی پێشووی یارییدەکات.
ئەمشەو لە یەکەم یاریی ئەم قۆناخەدا، تۆتێنهام لە یاریگەی خۆیدا بەرامبەر یانەی چێڵسی یارییدەکات، مۆرینیۆ رووبەڕووی فرانک لامپاردی یاریزانی پێشووی دەبێتەوە، بە ئامانجی رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە قۆناخی دهاتووی پاڵەوانێتییەکە.
لە چوار یاریی رابردووی نێوانیاندا، چێڵسی هەموو یارییەکانی لە تۆتێنهام بردووەتەوە، دوو وەرز لەمەوبەریش بلووز سپێرزی لە قۆناخی پێشکۆتایی کردووەتەوە دەرەوە، دوای ئەو گۆڕانکارییە زۆرانەی لەم هاوینەدا ئەنجامیداون چاوی لەوەیە خۆی بگەیێنێتە قۆناخی داهاتوو.
لەکاتێکدا ئەم یارییەی نێوان هەردوولادا دەکرێت، کە هەردوو یانە لە دوایین یارییاندا لە پرێمەرلیگدا یەکسانبوون، تۆتێنهام بەرامبەر نیوکاسل و چێڵسیش بەرامبەر یانەی وێستبرۆمیچ.
بەهۆی پێکانەوە سۆن هیونگ مین، موسا سیسۆکۆ، گارێس بەیڵ و ژاپێت تانگانگا لە یانەی تۆتێنهام یاریی ناکات، لە پێکهاتەی فرانک لامپاردیش هەریەکە لە حەکیم زیاش، کریستیان پولیسیچ و ئیدواردۆ مێندی، گۆڵپارێزی نوێی یانەکە بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ