ئەمشەو شەوی دەرکەوتنەوەی رۆناڵدۆیە

29-08-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن خولی سعودیە کریستیانۆ رۆناڵدۆ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای یەکەم بردنەوەی نەسڕ لە وەرزی نوێدا و یەکەم هاتریکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە وەرزە نوێیە ئەپدەیتکراوەکەی خولی رۆشنی سعودیە، ئەو یاریزانە و یانەکەی لەبەردەم یارییەکی گرنگدا دەبن، تاوەکو دەربکەوێت ئەوەی نەسڕ لە هاوینی ئەمساڵدا کردووێتی، چەندە لە ئاست بەهێزبوونی رکابەرییەکانی نێو خولەکەدایە.
 
نەسڕ لە یاریگەی خۆیدا میوانداریی شەباب دەکات.. یارییەک کە لەسەر کاخەز هیچ زەحمەتی و سەرئێشەیەک بۆ یانەی خاوەن یاریگە و ئەستێرە جیهانییەکانی پێشان نادات، چونکە شەباب دوای سێ گەڕی خولەکە، تاوەکو ئێستا، بەدوای یەکەم بردنەوەی خۆی لە وەرزی ئەمساڵدا دەگەڕێت.
 
نەسڕ وەرزی رابردوو هەمان یاریی لە شەباب بردەوە بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ و رۆناڵدۆ کە ئەمشەو چاوەڕێکراوە درێژە بەپێشاندانی جادووی خۆی لە یاریگەکانی سعودیە بدات، درەوشانەوەیەکی دیکە پێشکێشی بینەرەکانی بکات.
 
یارییەکەی نەسڕ و شەباب، دێربیی پایتەختی سعودیە دەبێت و پێشبینیکراوە لویس کاسترۆی راهێنەری یانەکە، بەهەمان پێکهاتەی یاریی پێشووی تیپەکەی کە بەرامبەر فەتح بوو و یانەکە پێنج گۆڵی تۆمارکرد، یاریی بکات کە هێرشبەری سەرەڕم تێیدا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو.
 
رۆناڵدۆ لە یارییەکەی پێشوودا گەیشتە هاتریکێکی دیکە لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا و ئەو هاتریکە دووپاتیکردەوە کە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزێکی نوێدا، دەکرێ رۆناڵدۆ هێشتا ویستی جەنگان لەپێناو سەرکەوتن و بەدەستهێنانی نازناوەکانی لەدەستنەدابێت.
 
نەسڕ کە سەرەتای خولەکەی بە دوو شکست دەستپێکرد پێویستی بەوە هەیە زوو لە سەرەتا خراپەکەی لە خولەکەدا بێتە دەرەوە، چونکە رکابەرە گەورەکانی نەسڕ کە بریتین لە ئەهلی، هیلال و ئیتیحاد بەهەنگاوی زۆر پێش یانەکە کەوتوون و خەریکە بە هەنگاوی گەورە پێش نەسڕ دەکەون، بەتایبەت ئیتیحاد کە چوار یاریی لەسەریەکی بردووەتەوە و پێشەنگی خولەکەشی گرتووە و پێدەچێ لەسەر راستەڕێی بەرگریکردن لە نازناوەکەی بێت.
 
رۆناڵدۆش وەک ئەستێرەی یەکەمی نەسڕ، پێویستی بەوە هەیە لە درەوشانەوە و گۆڵ تۆمارکردن یان هاوکاریکردنی یاریزانانی دیکەی تیپەکە بەردەوام بێت، تاوەکو زوو پێشانی بدات، دەرچوونە خێراکەی یانەکانی دیکە و هەنگاوە سستەکانی نەسڕ، تەنیا خۆگەرمکردنی سەرەڕێی رکابەریی لەسەر نازناوێکی خولێک بوون، کە ئەمساڵ بەهێزترین دەبێت لە مێژووی خولەکەدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).