یاریزانانی ئارتێتا و کڵۆپ ماندوون

رووداو دیجیتاڵ

پێش دەستپێکردنی یاری ئارسیناڵ و لیڤەرپوول هەریەکە لە میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسیناڵ و یۆرگن کڵۆپی راهێنەری لیڤەرپوول لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا باسیان لە یارییەکە و یانەکانیان کرد.

میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵ گوتی: ئێمە تاوەکو ئێستا تەنیا دووجار راهێنانمان کردووە، ئەم یارییە دوای دابڕانێکی کەم بەڕێوەچوو، لەبەر ئەوە کەم پشوومان وەرگرت، کاتێکی باش نەبوو بۆ بەڕێوەچوونی ئەم یارییە، بەڵام یاریزانەکانم گەشبینن، دەرفەتێکە و لەپێشمان بۆ ئەوەی نازناوێکی دیکەش ببەینەوە، یاریزانەکانم بە باشی مەشق دەکەن، دڵنیام لەوەی ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکەن هەرچەندە کاتێکی گونجاویشیان لەبەردەستدا نەبووە بۆ خۆئامادەکردن.


دواتر یۆرگن کڵۆپ راهێنەری لیڤەرپوول ئاماژەی بە یاریزانە لاوەکانی یانەکەی کرد و گوتی: دەتەوێت تەنیا بە دوو هەفتە خۆئامادەکردن یارییەکی پڕ چێژ ببینیت؟، نەخێر هەموومان ئەوە دەزانین، کاتێکی باشمان پێویستە بۆ خۆ رێکخستنەوە، ناشزانم کەی بەتەواوی ئامادەدەبین، تەنیا دوو هەفتەیە مەشقمان کردووە و بە هەموو هێزمانەوە مەشقەکانمان کردووە، ناشزانم ئاستمان چۆن دەبێت لە یارییەکانی داهاتووماندا، چونکە بەراستی یاریزانەکان ماندوون، هەوڵدەدەین بە خێرایی کەمێک پشوو وەربگرن، چونکە وەرزێکی دوورودرێژمان لە پێشە و خشتەی یارییەکان زۆر تێکەڵ و ئاڵۆزە، ئێمەش لەبەر ئەم هۆکارە یاریزانی زۆرمان بانگهێشت کردووە، چەند یاریزانێکی لاومان لەگەڵدایە، هەموو شتێک بە باشی دەڕوات چونکە لە ئاستی ئەوان هەموو یاریزانەکان رازیم، ئەو یاریزانە لاوانە رۆژ بە رۆژ ئاستیان بەرەوپێش دەچێت، دەبێت ئەوەش بڵێین ئێمە پێویستمان بە بەرەوپێشچوونی زیاترە، بۆ وەرزی نوێ نازانم چۆن دەبین وەرزی نوێ زۆر چڕ و پڕە، بەڵام بۆ هەموو یانەکان وەک یەکە، با ببینین بزانین چی روودەدات.