کاسێمیرۆ بووەتە بەڵا و رۆناڵدۆ چاوەڕێی دەکات

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن کاسێمیرۆ گواستنەوەی یاریزانان
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ


کاسێمیرۆ، یاریزانی بەرازیلی و یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی، دوای یاریی بەرەبەیانی رۆژی 28یی ئەم مانگە بەرامبەر ئارسیناڵ، بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی لە یارییەکەدا پێشکێشیکرد رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە.

کاسێمیرۆ دوای رۆیشتنی لە یانەی ریال مەدرید، نەیتوانیوە لەگەڵ مانچێستەر یونایتد خۆی بسەلمێنێت، ئێریک تێن هاگی راهێنەریش دەیەوێت لە کۆڵ خۆی بکاتەوە.

کاسێمیرۆ لەگەڵ ریال مەدرید

کاسێمیرۆ، لە زستانی 2013 یەکەم یاری خۆی بۆ کاستییا مەدرید کردووە، تاوەکو هاوینی ئەوساڵە 15 یاریی بۆ ریال مەدرید ئەنجامدا.

بۆ وەرزی دوای ئەوە ک سەرخرا بۆ ریزی یەکەمی ریال مەدرید، لە وەرزی 2013-2014، کاسێمیرۆ وەک یەدەگی چاڤی ئەڵۆنسۆ یاری دەکرد، جامی شا و نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لەگەل یانەی شاهانە بەدەستهێنا.

دواتر بۆ ماوەی وەرزێک بە خواستن چووە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی، لەگەڵ ئەو یانەیە درەوشایەوە، لە 40 یارییدا بە شێوەی سەرەکی بەشداری کرد، رۆڵێکی باڵای هەبوو لە سەرخستنی یانە پورتوگالییەکە بۆ چامپیۆنزلیگ.

لەوەرزی 2015-2016، دەستپێکی بووژانەوە و ئەستێرەبوونی کاسێمیرۆ بوو لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، تاوەکو وەرزی 2021-2022، یاریزانەکە لە 310 یاری لەگەڵ یانەی ریال مەدریددا 31 گۆڵ و 23 ئاسیستیشی کردووە.

کاسێمیرۆ لەگەڵ مانچێستەریونایتد

لە وەرزی 2022-2023، کاسیمێرۆ، پەیوەندی بە یانە ئینگلیزییەکەوە کرد، لەو کاتەوە یاریزانەکە کەوتووەتە بەر شاڵاوی هێرشەکانی میدیای ئینگلیزییەکان، بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا نەیتوانیووە لەگەڵ سیستەمی خولی ئینگلیزی خۆی بگونجێنێت، لەو ساڵەوە 14 کارتی زەرد و 2 کارتی سوور بەڕیوودا بەرزکراونەتەوە، لەیەکەم وەرزی یارییکردنی تاکە یاریزان بوو لە مانچێستەر یونایتد کە کارتی سووری بەروودا بەرزکرایەوە.

وەرزی 2023-2024 بە خراپترین وەرزی کاسێمیرۆ دادەنرێت، کە بەهۆی زۆری پێکانەکانی و بەردەوامی کێشەکانی، یاریزانە بەرازیلییەکە لەگەڵ تێن هاگ، وای کرد ئەو یاریزانە خۆی لەسەر کورسی یەدەگ ببینێتەوە.

کاسێمیرۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل

کاسێمیرۆ لە 14ـی ئەیلوولی 2011 یەکەمین یاریی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل ئەنجامدا، لە 75 یارییدا لەگەڵ سیلیساو 7 گۆڵی تۆمارکردووە.

کاسێمیرۆ، یەکێکە لەو یاریزانانەی چاوەڕواندەکرێت لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا لە یانە ئینگلیزییەکە بڕوات، بەتایبەت کە ماوەیەکی زۆرە ناوی بە یانەی نەسڕی سعودییەوە بەستراوەتەوە.




کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە