بۆچی دیکۆ گەشتی بۆ ئەمریکا نەکرد؟

رووداو دیجیتاڵ 

دیکۆی پورتوگالی، بەڕێوبەری یانەی بارسێلۆنا، گەشتی نەکرد بۆ یارییەکانی ئەم ساڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە بڕیارە یانەکەی چەند یارییەکی دۆستانە بکات.
 
بەهۆی چوار دۆسیەوە، دیکۆ لە بارسا مایەوە. یەکەمیان دۆسیەی نیکۆ ویلیامز، یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ بلباوە، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، بڕیاری خۆی بدات بە مانەوە یان رۆیشتن، هەر بۆ ئەم مەبەستەش دێکۆ دەیەوێت بە زووترین کات ئەو گرێبەستە یەکلایی بکاتەوە.
 
هۆکاری دووەم ئەوەیە کە یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێ دانی ئۆلمۆ، بە شێوازی قیست بگوازێتەوە، بە پێشەکی 40 ملیۆن، بە چەند ساڵێکیش 20 ملیۆن یۆرۆ بداتە لایپزیگ. بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، یانەی لایپزیگ بیر لەو بۆندەی یانەی بارسا دەکاتەوە و لەم چەند رۆژەدا وەڵامی بلاوگرانا دەدەنەوە.
 
بابەتی رافینیا و ڤیتۆر رۆکی، یەکێکی دیکەن لە هۆکارەکان، یانەی بارسا بیر لەو ئۆفەرانە دەکاتەوە کە لە سعودیەوە پێشکێشی ئەم دوو یاریزانە کراون، بەپێی پێشبینییەکان یانەی نەسڕ 100 ملیۆنی پێشکێشی رافینیا کردووە، یانەی هیلالیش دەستەواژەیەکی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشکێشی یانە کەتەلۆنییەکە کردووە.
 
هۆکاری کۆتایی، کلیمانت لێنگلێتی فەرەنسییە، کە هانسی فلیک، دەیەوێ ئەو یاریزانە لە ریزەکانی یانەکەی نەمێنێت، ئەگەر بە خواستنیش بێت، دەیەوێت دەستبەرداری بێت.