سێرخی رۆبێرتۆ: بارسێلۆنا باشترین یانەی جیهانە

29-07-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن سێرخی رۆبێرتۆ یاریی کلاسیکۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سێرخی رۆبێرتۆ، کاپتنی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لەبارەی یاریی کلاسیکۆوە، دووپاتیکردەوە کە یارییەکی گرنگ و زەحمەت دەبێت و جیاوازە لە هەموو یارییەکانی دیکە. گوتیشی "لای من بارسێلۆنا باشترین تیپی جیهانە".
 
ئەمشەو کاژێر 12 بە کاتی باشووری کوردستان، یاریی دۆستانەی کلاسیکۆ لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید لە ویلایەتی تێکساس لە ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
 
سێرخی رۆبێرتۆ، کاپتنی یانەی بارسێلۆنا، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکدا، قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی "وەک گوتم، لە کۆتاییدا، ئیل کلاسیکۆ هەمیشە تایبەتە، زۆر جیاوازە لە هەموو یارییەکانی دیکە. بەڵام تاوەکو ئێستا تەنیا یەک یاریمان کردووە".
 
ئەو زیاتر گوتی "هەندێک یاریزانمان کێشەی گەدەیان هەبوو و ناچاربووین یارییەکمان هەڵبوەشێنینەوە. ئەمە یاریی دووەممانە، بەڵام بەرامبەر ریال مەدریدە. هەمیشە دەبێت بۆ بردنەوە بچینە نێو یاریگە، یارییەکی قورس دەبێت، دڵنیام".
 
کاپتنی بارسا پەسنی بارسێلۆنای دا و گوتی "بارسا بۆ من باشترین تیپی جیهانە، ئێمە تیپێکمان هەیە بۆ هەموو شتێک تێدەکۆشین، وەرزی رابردوو لالیگامان بردەوە، راستە لە چامپیۆنزلیگ رکابەریمان نەکرد، بەڵام تیپێکمان هەیە شەڕ لەسەر هەموو نازناوەکان دەکات". 
 
رۆبێرتۆ زیاتر گوتی "متمانەی تەواوم بەو یاریزانانە هەیە کە هەمانن و ئەگەر یاریزانێکی نوێش بێت، ئەوا بەخێرهاتنی دەکەین، پێموایە تیپێکی زۆر باشمان هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە