ڤیدیۆ؛ ریڤەرپلەیت ئاهەنگی بردنەوەی خولی ئەرجەنتین گێڕا

29-07-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ریڤەرپلەیت
ریڤەرپلەیت
نیشانەکردن ریڤەرپلەیت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریڤەرپلەیت لەنێو یاریگە و هاندەرانیدا ئاهەنگی بۆ بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزی خولی تۆپی پێی ئەرجەنتین گێڕا، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی رەیسینگ کلەب بەدەستهێنا.
 
یارییەکە لەسەرەتاوە تاوەکو کۆتایی، ئاهەنگێکی بەردەوامی هاندەرانی ریڤەرپلەیتی بەخۆیەوە بینی.
 
دوای تەنیا 22 خولەک یارییکردن، لوکاس بێلتران گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
پێشکۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم یاریزانی یانەی رەسینگ کلەب گۆنزالۆ پیۆڤی بەکارتی سوور کرایە دەرەوە و یانەکە بە 10 یاریزانەوە یارییەکەی تەواوکرد.
 
لە خولەکی 71 پاوڵۆ دیاز ئەنجامەکەی بۆ ریڤەرپلەیت دوو هێندە لێکرد و یانەکەی زیاتر لە بردنەوەی یارییەکە نزیککردەوە.
 
لە دوایین خولەکی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، جۆناتان گۆمێز، بەلێدانێکی راستەوخۆ گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ رەسینگ کەمکردەوە.
 
یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بۆ ریڤەرپلەیت کۆتاییهات و تیپەکەی مارتن دیمیکێلیس لەنێو ئاهەنگی هاندەرانیدا جامی خولی ئەرجەنتینی بەرزکردەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە