یاریزانێکی کورد بۆ هەڵبژاردەی ئێران بانگهێشتکرا

29-07-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هەڵبژاردەی خوار 19 ساڵانی ئێران
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

یاریزانێکی کوردی خەڵكی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ هەڵبژاردەی خوار 19 ساڵانی ئێران بانگهێشتکرا.

فەردین رابیت، یاریزانێکی گەنج و لێهاتووی پیرانشارە و لە یانەی ئیستقلال تەهران یارییدەکات، یاریزانەکە لەلایەن پەروێز مەزڵومی، راهێنەری هەڵبژاردەی خوار 19 ساڵانی ئێران بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کراوە، بۆ ئەوەی خۆیان بۆ رکابەرییەکانی جامی ئاسیای خوار 19 ساڵان ئامادەبکەن، کە رکابەرییەکانی لە ئوزباکستان بەڕێوەدەچن.



ئێران لە دوایین قۆناخەکانی ئامادەکاریدایە بۆ پاڵەوانێتییەکە، بانگهێشتکردنی یاریزانە کوردەکەش لەکاتێکدایە کە هەفتەی رابردوو، ئەو یاریزانە لەلایەن فەرهاد مەجیدی، راهێنەری ئیستقلال لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر تراکتۆر سازی بەشداریی پێکرا و ئاستێکی بەرزی پێشکێشکرد، ئەمەش بۆ هەمووان جێگەی سەرنج بوو.

یارییەکانی جامی ئاسیای خوار 19 ساڵان، 14ـی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو لە ئوزباکستان بەڕێوەدەچن، هەڵبژاردەی ئێران لە کۆمەڵەی یەکەم، بەرامبەر ئوزباکستان، ئەندەنووسیا و کەمبۆدیا یارییدەکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە