ئەم هەفتەیە پێپێ دەبێتە یاریزانی ئارسیناڵ

29-07-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن نیکۆلاس پێپێ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی ئارسیناڵ نزیکە لە گرێبەستکردن لەگەڵ نیکۆلاس پێپێی هێرشبەری یانەی لیلی فەرەنسی.

 تۆڕی سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، گانەرز سەرجەم گفتوگۆکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ پێپێ کۆتاییپێهێناوە و تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە ئەو یاریزانە ببێتە یاریزانی تۆپچییەکان.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، لەم هەفتەیەدا پێپێ وەکو یاریزانی ئارسیناڵ دەناسێنرێت و گرێبەستەکەشی بە بڕی 72 ملیۆن پاوەندە، ئەو یاریزانە پێنج ساڵ لە ئارسیناڵ دەبێت و هەفتانە 140 هەزار پاوەند وەک مووچە وەردەگرێت.

پێپێ تەمەنی 24 ساڵە و یاریزانی کۆتدیڤوارە و لە ساڵی 2017ەوە لە یانەی لیل یاریی دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە