براڤۆ نهێنی گەڕاندنەوەی لێدانەکانی یەکلایکەرەوەی ئاشکراکرد

29-06-2017
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کلاودیۆ براڤۆ، رووداوی کیشوەرەکان
A+ A-

رووداو - هەولێر

کلاودیۆ براڤۆ، گۆڵپارێز و کاپتنی هەڵبژاردەی چیلی نهێنی گەڕاندنەوەی سێ لێدانی یەک لە دوای یەکی لە لێدانەکانی یەکلایکەرەوەدا بەرامبەر هەڵبژاردەی پۆرتوگال کە بووە هۆکاری گەیشتنینا بە یاریی کۆتایی جامی کیشوەرەکان ئاشکراکرد.

براڤۆ دوای یارییەکە لەلێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا گوتی، نهێنی گەڕاندنەوەی لێدانەکانی یەکلایکەرەوە لە یارییەکەدا ئەوەبوو، کە پێش یارییەکە زۆر راهێنانی لەسەر شێوازی جێبەجێکردنی لێدانەکانی یەکلایکەرەوە لەلایەن یاریزانانی تیپی بەرامبەر کردووە و هەموو زانیارییەکی لەو بارەیەوە کۆکردووەتەوە و زانیاریم لەسەر هەموو پێشهاتەکان کۆکردووەتەوە.


براڤۆ لە یارییەکەدا بەگشتی و لەلێدانەکانی یەکلایکەرەوە ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و دوای گەراندنەوەی سێ لێدانی یەک لە دوای یەک یارمەتی هەڵبژاردەکەیدا بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی جامی کیشوەرەکان و وەک باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشانکرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە