هاڵک بووە گرانترین گرێبەست

29-06-2016
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هاڵک
A+ A-

رووداو - هەولێر

جیڤانیلدۆ ڤیێرا دی سۆزای ناسراو بە هاڵک، هێرشبەری پێشووی یانەی زینیت سانپێترسبێرگی رووسی بە گرێبەستێکی گەورە پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی شەنگەهای چینییەوە کرد.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی وێنەکانی ساتی گەیشتنی یاریزانە بەرازیلییەکە بۆ چین بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە، یاریزانەکە بەرامبەر 56 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە ریزەکانی یانە چینییەکەوە کردووە و تاوەکو ساڵی 2019 لە ریزەکانی ئەو یانەیەدا یاریدەکات و ساڵانەش دوو ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە لەیانەکە وەردەگرێت.



یانەی شەنگەهای چینی چاوی لە بردنەوەی نازناوەکانە و گرێبەستی هاڵكیش بووە گرانترین گرێبەستی یانەکە و پێش ئەلێکس تێکسێرای یاریزانی پێشووی یانەی شاختیۆر کەوت کە بەرامبەر 38 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەکەوە کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە