یانەیەکی ئەوروپی بنزیما و مۆرینیۆ دەباتە ریزەکانی

29-05-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن کەریم بنزیما جۆزێ مۆرینیۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەیەکی ئەوروپی دەست بە دانوستاندنەکانی کردووە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کەریم بنزیمای یاریزانی فەرەنسیی یانەی ئیتیحادی سعودی. دەیەوێت جۆزێ مۆریۆش بکاتە راهێنەری.
 
راپۆرتە ڕۆژنامەڤانییەکان ئاشکرایانکردووە، یانەی فێناربەخچەی تەرکی، کەریم بنزیمەی فەرەنسی کردووەتە ئامانجی سەرەکی بۆ گواستنەوەی لە هاوینی داهاتوودا، ئەمەش لەبەر رۆشنایی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە خواستی جێهێشتنی یانەی ئیتیحادی سعودی دەکەن.
 
ئەفسانەی ریال مەدرید رووبەڕووی رەخنەی تووند دەبێتەوە و داوای رۆیشتنی لێدەکرێت، چونکە بۆ وەرزی داهاتوودا دۆخێکی نادڵنیایی زاڵە بەسەر داهاتوویدا، ئەگەرچی پەیوەستە بە گرێبەستێکەوە، کە تاوەکو هاوینی 2026 درێژدەبێتەوە.
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی milliyetـی تورکی، عەلی کۆچ، سەرۆکی یانەی فێناربەخچە، هەوڵدەدات تیپی خەونەکانی یانەکەی پێکبهێنێت بە هێنانی کەریم بنزیما بۆ ریزەکانی تیپەکەی، هەروەها دانوستاندن لەگەڵ جۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی دەکات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی تیپەکەی بکات.
 
رۆژنامەکە روونیشیکردووەتەوە، فێناربەخچە دەیەوێت لەم وەرزەدا کێشەکانی بنزیما لەگەڵ یانەی ئیتیحاد بقۆزێتەوە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی هێرشبەرەکە، ئەمە جگە لەوەی یانە تورکییەکە وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکات، هەر ئەوەش لەوانەیە ئەستێرە فەرەنسییەکە رازی بکات هەنگاوی رۆیشتن بنێت.
 
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "کەریم بنزیما دەبێتە چەکی سەرۆکی یانەکە بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەکان، کە ئەو ئامانجی ئەوەیە بۆ خولێکی نوێی سەرۆکایەتی بمێنێتەوە".
 
وەرزی بنزیما لەگەڵ ئیتیحاد کۆتاییهات، کە بەمدواییە تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆی بوو، ئەمەش وایکرد لە ماوەی ئەم دواییەدا لەگەڵ تیپەکەدا بەشداری نەکات.
 
بنزیما تەمەنی 36 ساڵە و لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادەوە کردووە و لە یانەی ریال مەدریدەوە هاتووە. بەهۆی پێکانەوە زۆر یاری نەکرد، لەگەڵ دابەزینێکی روون و بەرچاو لە ئاستیدا.
 
بنزیما لە 29 یارییدا لەگەڵ یانەی ئیتیحاد بەشداری کردووە، لەو ماوەیەدا بەشداری 21 گۆڵی کردووە، کە 13 گۆڵی تۆمارکردووە و 8 ئەسیستیشی هەیە.
 
یانەی ئیتیحاد ئەم وەرزە بەدەستی بەتاڵ دەرچوو، دوای ئەوەی لە قۆناخی چارەکی کۆتاییدا لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا دەرچوو. سوپەری ناوخۆیی دۆڕاند و نەیتوانی بەرگری لە نازناوی جامی سعودیە بکات و لە پاڵەوانێتی عەرەبیش دەرکرا. لە خولی پیشەگەری سعودیەشدا نەیتونای رکابەری لەسەر نازناوەکە بکات.
 
نەک هەر ئەوەندە، بەڵکو خاوەنی نازناوی خولی سعودیە لەم وەرزەدا بە پلەی پێنجەمی ریزبەندیی رازی بوو، کە لە 33 یارییدا 54 خاڵی کۆکردەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).