ئینتەرمەیامی جارێکی دیکە مێسی و دیماریا کۆدەکاتەوە

29-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی ئانخێل دیماریا ئینتەرمەیامی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی، لەسەر هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی تیپەکەی بەردەوامە، لە گواستنەوەی هاوینەدا هاوڕێیەکی نزیکی مێسی دەباتە یانەکەی.
 
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئەرجەنتین و ئەمریکا، یانەی ئینتەرمەیامی لەگەڵ ئانخێل دیماریا، ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بێنفیکا گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە بکات، بەڵام هێشتا ئەوە یەکلانەکراوەتەوە یاریزانەکە لە گواستنەوەی هاوینە یان زستانی داهاتوو روودەکاتە یانەکە.
 
ئینتەرمەیامی دەیەوێت دیماریا لە یانەکەدا بکاتە هاوڕێی مێسی و لویس سوارێز، بۆ ئەوەی رکابەری لەسەر بردنەوەی زۆرترین نازناو بکات، بەتایبەت کە وەرزی رابردوو یانەکە بەهۆی درەنگ گواستنەوەی ئەستێرەکان نەیتوانی وەکو پێویست رکابەری لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بکات.
 
ئینتەرمەیامی ئێستا لە رکابەرییەکانی خولی ئەمریکادا، لە 16 یارییدا 10 سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی خولەکەیە و بەرەبەیانی سبەی لە یارییەکی دیکەدا بەرامبەر یانەی ئاتالانتا یونایتد دەکات.
 
ئانخێل دیماریا، ئێستا تەمەنی 36 ساڵە، گرێبەستەکەی لەگەڵ بێنفیکا لە گواستنەوەی ئەم هاوینەدا کۆتاییدێت، بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ ساڵێکی دیکەی لەگەڵە، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت ئەزموونێکی نوێ تاقیبکاتەوە و بە ئەگەری زۆرەوە بە گرێبەستێکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکییەوە دەکات.
 
دیماریا و مێسی جگە لەوەی لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەیەکەوە یارییانکردووە و پەیوەندییەکی بەهێزیان هەیە، لە پاریس سانجێرمان بەیەکەوە یارییانکردووە و لە ئینتەرمەیامیش جارێکی دیکە بەیەکەوە دەبن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).