تێن هاگ هەڕەشە لە کارگێڕیی یونایتد دەکات

29-05-2023
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن مانچێستەر یونایتد ئێریک تێن هاگ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئێریک تێن هاگ، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی، تووڕەیی خۆی لە کەمیی وەبەرهێنان لە یانەکەدا دەربڕی.
 
راهێنەرە هۆڵەندییەکە هەڕەشەی ئەوەی کرد ئەگەر دۆخی یانەکە وەرزی داهاتوو بەو شێوەیە بێت، شکست دەهێنێت.
 
تێن هاگ لە وەرزی یەکەمیدا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد، نازناوی جامی کاراباو کەپی بەدەستهێناوە و لە یاریی کۆتایی جامی فا کەپ بەرامبەر مانچێستەر سیتی یارییدەکات. تیپەکە هەروەها سەرکەوتنی بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو، مسۆگەر کردووە.
 
تێن هاگ قسەی بۆ میدیاکان کردووە لەبارەی دۆخی یانەکەیەوە و دەڵێ، "بینیمان لە زستانی رابردوودا چی روویدا، هەموو یانەکان وەبەرهێنانی باش و زەبەلاحیان ئەنجامدا، بەڵام ئێمە تەنیا تەماشاچی بووین".
 
ئەو هەروەها دەڵێ، "یانەکە باش دەزانێت ئەگەر بیەوێت لە چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە بێت و رکابەریی لەسەر نازناوی پرێمەرلیگ بکات، دەبێ و ناچارە وەبەرهێنان بکات و پارە خەرج بکات، ئەگەر ئەوە نەکات، هەلی سەرکەوتنمان لەبەردەستدا نابێت، چونکە یانەکانی دیکە بەردەوامن لە وەبەرهێنان".
 
کارگێڕیی مانچێستەر یونایتد، بڕیاریداوە ئەمساڵ خەرجییەکانی کەمبکاتەوە، ئەمەش لەبەر خستنەڕووی یانەکە بۆ فرۆشتن و نزیکبوونەوەی فرۆشتنی یانەکە بە وەبەرهێنێکی نوێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە