ئامارەکانی پێش یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ


رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لەنێوان هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و چێڵسی بەڕێوەدەچێت، بەر لە یارییەکە چەند ئامارێکی سەرنجڕاکێش هەن کە ئەمانەن.

* هەردوو یانە ئینگلیزییە یەکەمجارە لە دوای 50 ساڵ لە یارییەکی ئەوروپیدا بەرامبەر یەکدی یارییدەکەن.

* ئەمە سێیەمجار لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا، دوو یانەی ئینگلیزی بەرامبەر یەکدی یاریی بکەن، پێشتر لە 2008 مانچێستەر یونایتد و چێڵسی، دوو ساڵیش لەمەوبەر لیڤەرپوول و تۆتێنهام رووبەڕووی یەکبوونەوە.

* لە ساڵی 2000ـەوە 7 جار دوو یانەی یەک وڵات لە یاریی کۆتاییدا بەرامبەر یەکدی یارییانکردووە، ئەو کاتە ریال مەدرید و ڤالێنسیا، لە 2003 میلان و یوڤێنتوس 2008 چێڵسی و مانچێستەر یونایتد، لە 2013 بایرن میونشن و دۆرتموند، لە 2014 و 2016 ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید، لە 2019 لیڤەرپوول و تۆتێنهام.

* یانەی مانچێستەر سیتی ژمارەی یانە ئینگلیزییەکانی لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکی ئەوروپیدا بۆ 9 یانە بەرزکردەوە، تەنیا ئەڵمانیا و ئیتالیا 6 یانەی جیاوازیان گەیشتوونەتە یاریی کۆتایی.

* یاریگەی دراگاو لەکاتێکدا پێشوازی لە هەردوو یانە دەکات، مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا لەو یاریگەیەدا بەرامبەر پۆرتۆ یارییکرد و یەکسانبوون، چێڵسی 4 یاریی لەو یاریگەیەدا ئەنجامداوە، تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە.

* هەردوو یانەی مانچێستەر سیتی و چێڵسی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا تەنیا 4 گۆڵیان لێکراوە، 2006 کاتێک بارسێلۆنا بووە پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ ئەم رێژە کەمەی گۆڵی لێکرابوو.

* پێپ گواردیۆلا و تۆماس توخێل، 7 یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، گواردیۆلا 4 بردنەوە، توخێل 2 بردنەوە و یارییەکیشیان بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە.

* توخێل یەکەم راهێنەرە لە دوو وەرزی لەسەریەک لەگەڵ دوو یانەی جیاواز بگاتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، وەرزی رابردوو کە راهێنەری پاریس سانجێرمان بوو نازناوەکەی لەدەستدا.