سەرۆکی ریال مەدرید بەتایبەت تەلەفۆنی بۆ ئێمباپێ کردووە

29-04-2024
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ریال مەدرید سەرۆکی ریال مەدرید کیلیان ئێمباپێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، سووربووە لەسەر تەلەفۆنکردن بۆ کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی، بۆ پیرۆزباییەکی تایبەت.
 
ئێمباپێ بڕیارە دوا وەرزی خۆی لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەڕێبکات و هاوینی ئەمساڵ وەکئەوەی پێشبینیکراوە، پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بکات.
 
ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان، جارێکی دیکە نازناوی خولی فەرەنسای بەدەستهێنا، پاشئەوەی مۆناکۆی رکابەری راستەوخۆی لەسەر نازناوەکە، بە لیۆن دۆڕا و بەوەش سانجێرمان سێ گەڕ بەرلەکۆتاییهاتنی وەرزی ئەمساڵی خولەکە، نازناوەکەی لەبەرژەوەندی خۆی یەکلاکردەوە.
 
میدیای ئیسپانیا گوتویانە، پێرێز سووربووە لەسەرئەوەی خۆی تەلەفۆن بۆ کیلیان بکات و پێرۆزبایی بردنەوەی نازناوی خولی فەرەنسی لێبکات.
 
پێرێز لە پەیوەندییەکەدا بە ئێمباپێی گوتووە، "تۆ شایستەی ئەو نازناوەیت، وەرزێکی ناوازەت هەبوو، پیرۆزباییت لێدەکەم".
 
کیلیان لەگەڵ سانجێرمان گەیشتووەتە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ و رۆژی چوارشەممە بەرامبەر بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی یارییدەکات. لویس ئینریكێی راهێنەری یانەکە گوتوویەتی خەون بەهەموو نازناوەکانەوە دەبینین.
 
جێگەی سەرنج لە پەیوەندییەکەی سەرۆکی ریال مەدریددا ئەوەیە کە تاوەکو ئێستا ریال مەدرید بەفەرمی پیرۆزبایی بردنەوەی نازناوی خولی فەرەنسای لە یانەی پاریس سانجێرمان نەکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە