ستێرلینگ باسی نێو ژووری جلگۆڕینی چێڵسی دەکات


رووداو دیجیتاڵ

رەحیم ستێرلینگ، هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی، باسی لە هەستی یاریزانانی ئەو یانەیە کردووە، لە سایەی ئاستی خراپ و شکستە یەک لە دوای یەکەکانی یانەکە کە ئەمساڵ بەدەستیهێناون.
 
ئەمساڵ چێڵسی بەدۆخێکی یەکجار خراپدا گوزەر دەکات، لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا چووەتە دەرەوە، لە پرێمەرلیگ لە پلەی یانزەی ریزبەندییەکەیە و وەرزی داهاتووش لە چامپیۆنزلیگ، بەشداریی ناکات.
 
رەحیم قسەی بۆ میدیای ئینگلتەرا کردووە، دەڵێ "هەندێکجار تیپ بە قۆناخی دابەزینی ئاستدا تێدەپەڕێت، ئەمە ئەو دۆخەیە کە لێی رانەهاتووین و تیپەکەش هەرگیز وا نەبووە، بەڵام من خۆم لە ئاستی ئاڵنگارییەکەدا دەبینمەوە".
 
ئەو زیاتر دەڵێ، "هەرئەوەندەی یاریگە بەجێدە‌هێڵین، هەست بەبێئومێدی دەکەین و هەستدەکەین لەخۆمان تووڕەین، چونکە ئەوەی لە یارییەکاندا روودەدات، جێگەی نیگەرانییە".
 
ستێرلینگ زیاتر گوتوویەتی، "هەندێکجار لە دوای تەواوبوونی یارییەکان، لە ژووری جلگۆڕین دادەنیشین و تەماشای بۆشایی دەکەین، لەبەرئەوەی نازانین چی روودەدات".
 
یاریزانە نێودەوڵەتییەکەی ئینگلتەرا دەڵێ، بردنەوەی بەردەوام و هەفتە دوای هەفتە، ئەو شتەیە کە هەموو یاریزانانی یانەکە لەسەری راهاتوون، لەبەرئەوە هەمووان هەوڵدەدەن لە دوای ئەم وەرزە ئومێدبڕە، هەمووان دۆخەکە راستبکەنەوە.
 
یاریزانەکانی پێشووی مانچێستەر سیتی زیاتر دەڵێ، "ئاستمان وەک پێشبینیکراو نەبوو، لە نێویاندا ئاستی منیش، تەنانەت من نزیکیش نەبووم لەو ئاستەی پێشتر پێشانمداوە".