ئەو خەونەی ماگوایەر ناچار دەکات بیر لە رۆیشتن بکاتەوە

29-04-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن هاری ماگوایەر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاری ماگوایەر، بەرگریکاری یانەی مانچێستەر یونایتد بەهۆی هەڵە بەردەوامەکانییەوە لە بارودۆخێکی خراپدایە و دەیەوێت خۆی لەو قەیرانە رزگاربکات.
 
بەرگریکارە ئینگلیزییەکەی مانچێستەر یونایتد بە گرێبەستێکی گرانبەها و بەرامبەر 87 ملیۆن یۆرۆ لە لێستەر سیتییەوە چووەتە مانچێستەر یونایتد، بەڵام ئاستی زۆر دابەزیووە و زۆرینەی یارییەکان بەهۆی هەڵەکانی بەرگریکارەکەوە مان یونایتد تووشی کێشە بووە و خاڵی زۆری لەدەستداوە، ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە ئاستی یاریزانەکە ناڕەزایەتییەکی زۆری لێبکەوێتەوە.
 
ماگوایەر دەیەوێت لە یۆرۆی داهاتوودا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاریی بکات، بەڵام ئاستی خراپە و بەدوای رێگەچارەیەکدا دەگەڕێت، رێگەکەش ئەوەیە لە یانەکە بڕوات و پەیوەندی بە یانەیەکی دیکەوە بکات.
 
بیرکردنەوەی ماگوایەر بۆ رۆیشتن لە مانچێستەر یونایتد لە کاتێکدایە، گارێس ساوسگەیت، راهێنەری ئینگلتەرا زیاتر لە جارێک رایگەیاندووە، دەستنیشانکردنی یاریزانەکان بۆ یۆرۆی داهاتوو لەسەر بنەمای ئاستیان دەبێت لەگەڵ یانەکانیان، کە ماگوایەر ئەوەی نییە و شوێنی دەکەوێتە مەترسییەوە.
 
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی گرنگی بە تواناکانی یاریزانەکە دەدات، گواستنەوەی زستانی رابردوودا ویستی یاریزانەکە بگوازێتەوە، بەڵام ماگوایەر لە ئۆڵدترافۆرد مایەوە، ئێستا ئاستۆن ڤێلا، رۆما و ئینتەرمیلانیش بۆ گرێبەستکردن لەگەڵی لەسەر هێڵن.
 
هاری ماگوایەر ئێستا تەمەنی 30 ساڵە و نرخەکەی لە بازاڕی گواستنەوەدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و بووەتە 25 ملیۆن یۆرۆ.
 
یارییەکانی یۆرۆی 2024 لە 14-6-2024 تاوەکو و 14-7-2024 لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە