یانەی شورتە داوای مافەکانی دەکات

29-04-2020
نیشانەکردن یانەی شورتە
A+ A-

رووداو - هەولێر 

یانەی شورتەی عێراقی، بە نووسراوێکی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە، بۆ ئەوەی ژمارەی دەسکەوتەکانی بەر لە گۆڕانی شێوازی خولی عێراقی بۆ بگەڕێندرێتەوە.

یانەی شورتە لە 1932 دامەزراوە، یانەیەکی جەماوەری شاری بەغدایە و سەرەتا ناوی یانەکە ئالیات شورتە بوو، دواتر بووەتە هەڵبژاردەی شورتە، تاوەکو لە ساڵی 1974 بەرپرسانی ئەوکاتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق و یانەکە ناوییان ناوە یانەی شورتە.

یەکێتیی تۆپی پێی عێراق لە 1948 دامەزراوە، سەرەتا خولی دامەزراوەکانی عێراقی بەڕێوەبردووە، یانەی شورتە 4 نازناوی خولی دامەزراوەکانی بەدەستهێناوە لە 1968، 1969، 1970، 1972. 

یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە 1974 شێوازی خولەکەی گۆڕی بۆ خولی یانەکانی عێراق، شورتە لەم خولەشدا خاوەنی 6 نازناوە لە وەرزەکانی 1980، 1998، 2003، 2013، 2014، 2019. 

عەلا بەحرلعلوم، سکرتێری یانەی وەرزشیی شورتە، لە لێدوانێکی تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداو، رایگەیاند "نووسراومان داوەتە یەکێتیی تۆپی پێی عێراق، بۆ ئەوەی نازناوەکانی پێشوومان بۆ بگەڕێندرێتەوە، ئێمەش بەشێوازی کۆن خاوەن 4 نازناوین، هەروەها لە شێوازی نوێی خولی عێراق 6 نازناو، واتە بە شایستەیی خاوەن 10 نازناوی خولەکەین".

یانەی شورتە نازناوێکی جامی سوپەری عێراقی لە 2019 بردەوە، هەروەها بەشداری چەند پاڵەوانێتییەکی لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی کردووە لە میسر و فەڵەستین.

بەحرلعلوم بە دڵخۆشییەوە ئاماژەی بە وەڵامی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرد، گوتی "کارەکانمان زۆر باش رۆیشتووە و ئەنجامەکانمان بۆ هەژمار دەکرێت، لەبەرئەوەی ئەنجامەکانمان لە یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا و عەرەب تۆمارکراون".  

یانەی شورتە لە 1971 گەیشتە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا، بەڵام لە یاری کۆتایی کاتێک بەرامبەر یانەیەکی ئیسرائیلی یاری هەبوو، لە یارییەکە کشایەوە، وەرزی ئەمساڵیش یانەکە جارێکی دیکە بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیای کردووە، لەگەڵ یانەکانی ئیستقلالی ئێرانی، وەحدەی ئیماراتی، ئەهلی سعودی یاری دەکات.

ئەو بەرپرسەی یانەکەی بەغدا، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بە خاڵێکی کاریگەر دانا لەسەر راهێنان و دۆخی یانەکە، روونیشیکردەوە "مۆڕالێکی بەرزمان هەیە و ئەگەر خولی پاڵەوانەکانی ئاسیا تەواوبکرێت، ئێمە تا دواچرکە دەمانەوێت رکابەریی بکەین بەرەو یارییەکانی کۆتایی".

ئێستا عەبدولغەنی شەهد راهێنەری ناسراوی عێراق، سەرکردایەتی یانەکە دەکات و 7 ئەستێرەی هەڵبژاردەی یەکەمی عێراقیش لە پێکهاتەی تیپەکەدا یاریی دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).