رووداو - هەولێر
یانەی لۆس ئەنجلس لیکەرزی ئەمریکی لە تۆپی باسکە، قەرزێکی بە بڕی 4.6 مليۆن دۆلاری ئەمریکی گەڕاندەوە، کە لە بەرنامەی حکومەتی ئەمریکی بۆ یارمەتیدانی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەریگرتبوو.
گەڕاندنەوەی قەرزەکە لە لایەن یانەی لۆس ئەنجلس لیکەرزەوە دوای ئەوە هات کە پارەی بەرنامەکە تەواوبوو.
یانەی لۆس ئەنجلس لیکەرز داوای قەرزی لەو بەرنامەیە کردبوو، کە بە ناوی پشتگیریکردن لە پرۆژە بچووکەکان دانراوە، بەڵام دوای رووبەڕووبوونەوەی رەخنەیەکی زۆر لە لایەن خاوەن کار و پرۆژە بچووکەکانەوە، گوایە یانەیەکی دەوڵەمەندە و دەیەوێ پارەی باجەکانی ئەمریکا بقۆزێتەوە، لیکەرز قەرزەکەی گەڕاندەوە.
لۆس ئەنجلس لیکەرز توانی داوای قەرزەکە بکات، بەو پێیەی ژمارەی کرێکارانی لە 300 کەمترە، ئەگەرنا یانەیەکی دەوڵەمەندە و لە رووی سەرمایەوە دووەم دەوڵەمەندترین یانەی خولی باسکەی ئەمریکییە، تەنانەت گۆڤاری فۆربس سەرمایەکەی بە 4.4 دۆلاری ئەمریکی خەمڵاندووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ