گۆڕانکاری لە جامی شا و جامی سوپەری ئیسپانیا کرا

29-04-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن جامی شای ئیسپانیا
A+ A-
رووداو - هەولێر

بە شێوەیەکی فەرمی دەنگ لەسەر گۆڕانکارییەکی گەورە درا لە جامی شای ئیسپانیا و جامی سوپەری ئیسپانیا

دەستەی گشتی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا یارییەکانی وەرزی داهاتووی جامی شای ئیسپانیا کە لە 116 یانە پێکهاتووە بکرێتە یەک یاری، واتا یاری چوون و گەڕانەوە نەما و یارییەکان بە یەک قۆناخ بەڕێوەدەچن.

لە کۆی 94 ئەندام 91 ئەندام بەم گۆڕانکارییە رازیبوون تەنیا دوو ئەندام دژ بوون، ئەندامێکیش بەشداری لە دەنگدانەکە نەکرد.

ئەوەی تایبەت بێت بە جامی سوپەر چەند گۆڕانکارییەک کرا، ئەویش وەکو جامی شا یەک یاری لە نێوان دوو یانەکەی رکابەردا بەڕێوەدەچێت، بەڵام لە بری دوو یانە 4 یانە بەشداری لە جامی سوپەری ئیسپانیا دەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە