وەرز لای براڤۆ کۆتاییهات

29-04-2017
سه‌فین ته‌ها @safintaha
نیشانەکردن براڤۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

کلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی چیلی بەهۆی ئەو پێکانەی لە دوا یاری یانەکەیدا بەرامبەر بە یانەی مانچێستەر یونایتد دووچاری بوو، تا کۆتایی وەرزی ئەمساڵ لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

براڤۆ لە خولەکی 79ـی یارییەکەدا تووشی پێکان بوو، بە ناچاری یاریگەی بەجێهێشت و ویلی کابایێرۆی ئەرجەنتینی جێگای گرتەوە.

لە پرێسکۆنفراسێکدا پێپ گواردیۆلا ئاماژەی بەوەدا کە براڤۆ ناتوانێت یاوەری تیپەکەی بکات لە دوایین یارییەکانی خولی پرێمەرلیگ ئەموەرزە و لە هەر پێنچ یارییەکە بێبەش دەبێت.




ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە ئیدی ئەموەرزە بۆ براڤۆی چیلی کۆتاییهات، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئەو گۆڵپارێزە بە توانایە لەم وەرزەدا ئاستی وەک پێویست نەبوو لە زۆربەی یارییەکانیشدا لەسەر کورسی یەدەکبوو.

یاری داهاتوو سیتی بەرامبەر بە یانەی میدڵزبرەی هەڕەشەلێکراو بە دابەزین دەبێتەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە