رووداو دیجیتاڵ
یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دەیەوێت جارێکی دیکە گۆڕانکاری گەورە لە تیپەکەیدا بکات، بەمەبەستی گەیشتن بە ئامانجی گەورەی کە بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگە.
میدیای فەرەنسا و میدیای ئیتاڵیا کۆکن لەسەرئەوەی، سانجێرمان بڕیاریداوە هاوینی ئەمساڵ گۆڕانکاری زۆر بکات و کریستۆفەر گالتێ، لە مەشقدانی یانەکە دووربخاتەوە.
بەپێی میدیای ئیتاڵیا، سانجێرمان لیستی ئەو راهێنەرانەی دەستنیشانکردووە کە دەیەوێت هاوینی داهاتوو شوێنی گالتێی بگرنەوە.
زانیارییەکانی میدیای ئیتاڵیا لەبارەی دیارترین بەربژێر بۆ مەشقدانی یانەی پاریس سانجێرمان لە وەرزی داهاتوودا، ئاماژە بە ناوی تیاگۆ مۆتا، راهێنەری یانەی جێنوای ئیتاڵی دەکەن کە بەربژێرێکی بەهێزە بۆ مەشقدانی یانە پاریسییەکە.
بەڵام ئەو میدیایانە دەڵێن، بەهێزترین بەربژێر، جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی رۆمای ئیتاڵییە.
تاوەکو ئێستا سانجێرمان لە کۆی گشتی ئەو رووداوانەی پەیوەستن بە داهاتووی تیپەکەوە بێدەنگە. سانجێرمان دانوستاندنی لەگەڵ مۆرینیۆش بۆ پێدانی ئەو ئەرکە ئەنجام نەداوە، بەڵام سپێشەڵ وەن، دڵخوازترین راهێنەرە لای کارگێڕیی سانجێرمان، ئەمە بەپێی ئەوەی میدیاکان باسیدەکەن.
پێدەچێ لیستەکەی سانجێرمان هەندێک ناوی پێشبینینەکراویشی تێدا بێت، لە وێنەی رۆبێرتۆ مانچینی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئیتاڵیا. میدیاکان دەڵێن: "دەکرێ مانچینی حەز بە تاقیکردنەوەی ئاڵنگارییەکی نوێ بکات، هەر بۆیە سانجێرمان پێیانوایە دەکرێ ئەو بەربژێربێت لە لیستەکەیاندا".
هەرچەندە گرێبەستی کریستۆف گالتێ لەگەڵ سانجێرمان لە هاوینی 2024 کۆتایی دێت، بەڵام هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن کە ئەو راهێنەرە لەگەڵ یانەکەی بەردەوام نابێت، بەتایبەت کە یانەکە لەگەڵ ئەودا جارێکی دیکە لە قۆناخی شانزەی چامپیۆنزلیگ، کرایە دەرەوە.
وينتهي تعاقد كريستوف جالتيه مع بي إس جي بنهاية الموسم المقبل، لكن كل المؤشرات تنذر برحيله نهاية الموسم الحالي بعد الخروج من ثمن نهائي دوري أبطال أوروبا أمام بايرن ميونخ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ