سوپرایزێکی گەورە سەبارەت بە بارسێلۆنا

29-02-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ئێرلینگ هالاند بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی ئیسپانی، سوپرایزێکی گەورەی راگەیاند و دووپاتیکردەوە کە کۆبوونەوەیەک لە نێوان کارگێڕیی یانەی بارسێلۆنا و نوێنەرانی یاریزانی نەرویجی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی کراوە.
 
تۆڕی JijantesFCـی ئیسپانی، گرتەیەکی ڤیدیۆیی دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بارسێلۆنای بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەردەکەوێت لەگەڵ رافایلا پیمێنتا و ماکسوێڵی نوێنەرانی هالاند کۆبووەتەوە.
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گرێبەستکردن لەگەڵ هالاند خەونێکی گەورەیە بۆ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا.
 
هەروەها روونیشیکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئەگەری گواستنەوەی هێرشبەرە نەرویجییەکە کراوە بۆ ریزەکانی بلاوگرانا.
 
لە قۆناخی پێنجەمی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا، هالاند سەرکردایەتی یانەی مانچێستەر سیتی کرد و بۆ بردنەوە بە ئەنجامی 6-2 لە لوتن تاون، کە تێیدا یاریزانی نەرویجی مێگاهاتریک، واتا 5 گۆڵی تۆمارکرد.
 
تۆڕی ئاماری ئۆپتا ئاماژەی بەوە کردووە کە هالاند بە درێسی مان سیتییەوە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 79 گۆڵی تۆمارکردووە.
 
تۆڕەکە دووپاتیکردەوە لەوەتەی هالاند یەکەم یاریی خۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە مانگی تەممووزی 2022 ئەنجامداوە، لە هەموو یاریزانەکانی دیکەی پرێمەرلیگ زیاتر گۆڵی تۆمارکردووە.
 
ڕوونیشیکردەوە، هالاند بە 30 گۆڵ لە پێش نزیکترین رکابەرییەوەیە، کە محەممەد سەڵاحی یاریزانی میسری و هێرشبەری لیڤەرپوولە، کە لە هەمان ماوەدا 49 گۆڵی تۆمارکردووە.
 
هەموو ئەمانە وا لە خوان لاپۆرتا دەکەن هەوڵ بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ ئێرلینگ هالاند بدات، بەڵام خودی سەرچاوەکە دەپرسێت، ئایا بارسێلۆنا لەو بارودۆخە داراییە خراپەدا دەتوانێت گرێبەستێکی گرانبەها لەگەڵ یەکێک لە باشترین یاریزانانی ئێستای جیهان بکات، کە بێگومان پارەیەکی زۆری پێویستە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامادەبوونی هاندەران لە ستۆدیۆی تایبەتی رووداو بۆ رووماڵی یارییەکانی یۆرۆی 2024. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بینەرانی رووداو بوونە براوەی یۆرۆ 2024

بینەرانی رووداو بەشێوەیەکی زۆر ئینتراکتیڤ بەشدارییان لە بەرنامەکانی رووداو دا کرد، بۆ نیشاندانی بۆچوون و پێشبینییەکانیان، بە ملیۆنان تێچێن (کۆمێنت) بەشدارییان لەگەڵ بەرنامەی (ستۆدیۆی یۆرۆ)ی رووداو دا کرد. 84 بینەری رووداو لە پارێزگا جیاوازەکانی کوردستان بوونە براوەی خەڵاتەکانی رووداو. خەڵاتەکانیش بەوشێوەیە بوون:( یەک ئۆتۆمبێل، 23 تەلەڤزیۆن، 23 لیرەی زێڕ، 28 ئایپاد، 20 مۆبایلی زیرەک، 12 دەست کەلوپەلی نێوماڵ).