ڤیدیۆ؛ ئارنی سلۆت: گرنگ نییە یەکەم بین یان دووەم

29-01-2025
ئیحسان تاهیر
ئارنی سلۆت
ئارنی سلۆت
نیشانەکردن ئارنی سلۆت چامپیۆنزلیگ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

ئارنی سلۆت، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی ئاسکرای دەکات کە دوایین یاریی خۆیان لە گەڕی کۆتایی قۆناخی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا بە پێکهاتەی سەرەکی یاری ناکات. گوتیشی "گرنگ نییە بۆ من ئەگەر لە قۆناخی یەکەمدا پلەی یەکەم یان دووەم بەدەستبهێنین".
 
ئەمشەو کاژێر 23:00 بە کاتی باشووری کوردستان، یانەی لیڤەرپوول دەبێتە میوانی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی، لە کاتێکدا رێدز یەکەمی ریزبەندییە و دۆڕاندن هیچ کاریگەری بەسەریەوە نابێت.
 
ئارنی سلۆت، راهێنەری یانەی لیڤەرپوول، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەدا، بەمشێوەیە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانان دایەوە، کە ئەمە پوختەی قسەکانیەتی:
 
لەبەرئەوەی زۆربەی کات ئێمە بە هەمان 13 یان 14 یاریزان یاری دەکەین، ئەوانیش ئەوانەن کە زۆربەی کاتەکانی یاریکردن هاوبەشن، بۆیە گرنگە بۆ ئەوانەی دیکە کە زۆر یاری ناکەن دەرفەتی یاریکردنیان هەبێت بۆ ماوەی 90 خولەک، چونکە ئەگەر کێشەی پێکانمان هەبێت، ئەم یاریزانانەش ئامادە دەبن بۆ یارییەکان.
 
یاریزانەکانم پێویست ناکات خۆیان بسەلمێنن، ئێمە کوالیتی ئەوانە دەزانین کە لەم یارییەدا بەسەرەکی یاری دەکەن، بەڵام پێموایە ئێمە وەک هەموو تیپە ئەورووپییەکان زۆر یاری دەکەین، ئەو یاریزانانەی یاری دەکەن ئامادەن، بەڵام هەموو ئەو یاریزانانەش کە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن دەکرا یاری بکەن، بەڵام ئێمە بیر لە بەرژەوەندی دوورمەودا دەکەینەوە.
 
ئەمە هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە کە رۆژی شەممە بەرامبەر بۆرنمۆس روودەدات. ئەگەر سەیری وەرزەکەمان بکەیت تاوەکو ئێستا، هەموو کاتێک لە چوار پێنج هەفتەدا کاتێک دەرفەتمان هەبووە پشوویەکمان پێداون لە جامی کارابا و یەکێتیی ئینگلتەرا. ئەگەر دەرفەتی دیکەش هەبووایە هەمیشە پشووم پێدەدان. 
 
ماوەیەکی زۆرم پێویست بوو بۆ تێگەیشتن لە سیستمە نوێیەکەی چامپیۆنزلیگ و هەمیشە دەمگوت لەسەدا 99.9 دڵنیام لەوەی کە گرنگ نییە بۆ من ئەگەر لە قۆناخی یەکەمدا پلەی یەکەم یان دووەم بەدەستبهێنین، ئێستاش دەتوانم 100٪ پشتڕاستی بکەمەوە کە گرنگ نییە ئەگەر رووبەڕووی ئەو تیپە ببینەوە کە لە پلەی 14 یان 15 یان 17 دایە، چونکە لە کۆتاییدا تیروپشک دەکرێت و ئەو یانەیە ئاشکرا دەبێت کە رووبەڕووبەڕوومان دەبێتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جیهاد ئاکیپا

چیرۆکی سەرکەوتنی گەنجێکی کورد لە ئەڵمانیا.. لە هەراسانکردنیەوە بۆ پاڵەوانی کیک بۆکسینگ

ئەو گەنجە کوردەی لەتاو هەراسانکردنی هاوپۆلەکانی لە ئەڵمانیا خۆی فێری یاریی کیک بۆکسینگ کرد، ئێستا بووەتە یەکێک لە ناسراوترین پاڵەوانەکانی کیک بۆکسینگ و ئێم ئێم ئەی