لاوتارۆ مارتینێز سزادرا و ئەرکی ئینتەرمیلان زۆر قورس دەکات

29-01-2020
سه‌فین ته‌ها @safintaha
A+ A-

رووداو-هەولێر

بەشێوەیەکی فەرمی لاوتارۆ مارتینێز بۆ ماوەی دوو یاری راگیرا، بەمەش لە یاری دێربی میلانۆ یاری ناکات.

دوای ئەوەی لە یاری رابردوودا بەرامبەر بە یانەی کالیاری کارتی سووری وەرگرت، دوای یارییەکەش هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە رەنگە بەهۆی ئەوەی کە یاریزانەکە بەشێوەیەکی تووند ناڕەزایەتی لە دژی بڕیارێکی ناوبژیوان دەربڕی، ئەمەش وایکرد کارتی زەردی پێدات، ناڕەزایەتییەکانی زیاتربوون و ناوبژیوان بە کارتی سوور کردییە دەرەوە.

لاوتارۆ لە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر بە یانەی فیۆرێنتینا لە جامی ئیتالیا یاری دەکات، بەڵام لە خولی ئیتالیا بۆ یارییەکانی بەرامبەر بە ئودینێزی و میلان ئامادەنابێت، ئەمەش کێشەی گەورە بۆ ئەنتۆنیۆ کۆنتیی راهێنەری نیرازووری دروستدەکات.

یاری داهاتووی ئینتەر لە رۆژی 2/2 بەرامبەر ئودینێزی دەبێت، لە رۆژی 9/2 بەرامبەر بە میلان دەبێت، جگە لە راگرتن بۆ ماوەی دوو یاری، لاوتارۆ بەبڕی 15 هەزار یۆرۆ سزادراوە.

لاوتارۆ لەم وەرزەی سێریا ئەیدا 20 یاری کردووە، 11 گۆڵی هەیە و خاوەنی یەک ئاسیستە، شەش کارتی زەرد و کارتێکی سووریشی وەرگرتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە