زڤێرێڤ وەڵامێکی بەهێزی فاڤرینکای دایەوە و گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی

29-01-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئەلیکساندەر زڤێرێڤ پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەلیکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوسترالیا، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر ستانسیلاس فاڤرینکای سویسری بەدەستهێنا.

لە یارییەکەدا تێنسزانە ئەڵمانییەکە، سەرەرای ئەوەی کۆمەڵەی یەکەمی بە 1-6 دۆڕاند، بەڵام ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و بە سێ کۆمەڵەی لەسەریەک وەڵامی تێنسزانەکەی سویسرای دایەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتوو.

ئەنجامی کۆمەڵەکانی نێوان حەوتەم و پازدەیەمی ریزبەندی جیهان، 1-6، 6-3، 6-4، 6-2 بوون، یارییەکەش دوو کاژێر 19 خولەکی خایاند.

لە قۆناخی داهاتووی پاڵەوانێتییەکەدا ئەلیسکاندەر زڤێرێڤ بەرامبەر براوەی یاری نێوان، رافایێل نادالی ئیسپانی و دۆمینیک تیمی نەمسایی یارییدەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە