قەتەر گەیشتە فایناڵی جامی ئاسیا

29-01-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن قەتەر ئیمارات جامی ئاسیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

هەڵبژاردەی قەتەر بە ئاسانی لە ئیماراتی بردەوە و گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئاسیا.

لە یاریگای محەممەد بن زاید هەردوو هەڵبژاردە رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و قەتەر یارییەکەی بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام بردەوە.

لە گێمی یەکەمدا و لە خولەکی 22دا بوعلام خۆخی گۆڵی یەکەمی بۆ قەتەر تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 37دا معەز عەلی گۆڵی دووەمیشی بۆ عەنابی تۆمارکرد.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی 80 حەسەن هەیدوس گۆڵی سێیەم و دڵنیایی بۆ قەتەر تۆمارکرد، دواتر لە خولەکی 90دا ناوبژیوان ئیسماعیل ئەحمەدی لە هەڵبژاردەی ئیمارات بە کارت سوور کردە دەرەوە، پێش ئەوەی یارییەکەش کۆتاییپێبێت حامد ئیسماعیل گۆڵی چوارەم و کۆتایی یارییەکەی بۆ قەتەر تۆمارکرد.

قەتەر گەیشتە یاری کۆتایی و لەوێشدا رۆژی یەکی مانگی داهاتوو رووبەڕووی کۆمپیوتەرەکانی ژاپۆن دەبێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە