زاخۆ لەبهرامبهر قوە جەوییە کشانەوە
لە خولی نایابی عێراقدا یاریزانانی یانەی زاخۆ لە یاریگەی خۆیاندا لە یارییەکەیان بەرامبەر یانەی قوە جەوییە کشانەوە.
ئەمەش بە هۆی ناڕازییبوونیان لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە، چەند خولەکێک پێش کۆتاییهاتنی یارییەکەش، یاریگەیان بەجێهێشت، دواتریش ناوبژیوان فیکەی کۆتایی لێدا و یانەی زاخۆ بە دۆڕاو هەژمار کرا.